
په‌ره‌گراف
لاهوور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی به پێشنیارێكی نوێوه سه‌ردانی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لییان كردووه بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به سیستمی هاوسه‌رۆكایه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی، به‌ڵام گفتوگۆی نێوانیان بێ ئه‌نجام بووه و به‌رهه‌م ساڵح پێشنیاره‌كه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی گشتیی یه‌كێتی بۆ په‌سه‌ندكردنی مادده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبه‌كه، سیستمی هاوسه‌رۆكی (دوو هاوسه‌رۆك) بۆ یه‌كێتی په‌سه‌ند كراوه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی ناوخۆیی دروست كردووه. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له لاهوور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی گشتی یه‌كێتی، سه‌ردانی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتییان كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای یه‌كێتی كه ئاگاداری ورده‌كاریی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌یه، بۆ په‌ره‌گرافی ئاشكرا كرد كه "لاهوور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی به كۆسره‌ت ڕه‌سووڵیان گوتووه: هاوسهرۆكییهكه ده‌كه‌ین به پێنج كه‌س، به‌ڵام هه‌موومان یه‌ك ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت".
ئه‌م پێشنیاره‌ی لاهوور و بافڵ له كاتێكدایه كه سیستمی هاوسه‌رۆكایه‌تی به دوو هاوسه‌رۆك له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی گشتیی یه‌كێتییه‌وه په‌سه‌ند كراوه.
سه‌رچاوه باڵاكه‌ی په‌ره‌گراف وتیشی "كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی: كۆبوونه‌وه و ئه‌نجامه‌كانی هه‌رچییه‌ك بێت، پێویستی به ته‌وافق و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی هه‌یه".
هاوكات كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ گوتوویه‌تی بۆ ئه‌و پێشنیاره ده‌بێت قسه له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح بكات و هه‌ر له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به ناوبراوه‌وه كردووه.
"من پێشتر وتوومه كه نامه‌وێت كێشه‌ی یه‌كێتی زیاتر بكه‌ین. لاشم وانییه به‌م شێوه‌یه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببێت"، به‌پێی سه‌رچاوه باڵاكه‌ی یه‌كێتی بۆ په‌ره‌گراف، ئه‌مه وه‌ڵامی د. به‌رهه‌م بووه بۆ پێشنیاره‌كه‌ی لاهوور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی و ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه كه ببێته ئه‌ندام له هاوسهرۆكایهتییهكهدا.
پێشتر په‌ره‌گراف ئاشكرای كرد كه د. به‌رهه‌م ساڵح دوو جار ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه ببێت به ئه‌ندام له هاوسهرۆكییهكه، جارێك وه‌كو ئه‌ندام و جارێك وه‌كو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاوسهرۆكایهتییهكه.
ڕۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه و دوو ڕۆژ به‌ر له په‌سه‌ندكردنی سیستمی هاوسه‌رۆكایه‌تی به دوو هاوسه‌رۆك له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی گشتیی یه‌كێتییه‌وه، بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگیی له‌گه‌ڵ بەرهەم ساڵح كۆبوونه‌ته‌وه.
"بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی گوتویانە هەلومەرجەكە گۆڕاوە و پێمان باشە سیستمی هاوسەرۆكی بۆ یەكێتی جێگیر بكەین، لە بەرانبەردا بەرهەم ساڵح پێی گوتوون من ئەو پۆستە وەرناگرم، چونكە پاشگەزبوونەوەیە لەو ڕێككەوتنەی هەبووە كە من ببمە سەرۆك و دوو جێگر هەبێت، كێ دەیكات با بیكات، من كێشە دروست ناكەم و ڕێگرییش ناكەم" سەرچاوەیەكی باڵا كە ئاگاداری وردەكارییەكانی كۆبوونه‌وه‌كه بووه، بۆ په‌ره‌گراف وای وت.
دواجار كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی و هه‌ریه‌ك له لاهوور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی، بێ ئه‌نجام كۆتایی هاتووه و نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی چۆنێتیی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی.
هاوكات ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی گشتیی یه‌كێتی درێژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی دا بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆ و پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه‌كه‌ی نه‌بوو بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبوونه‌وه‌كانی.
دوێنێ به واژووی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی، نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌ركردایه‌تیی حیزبه‌كه كرا كه سێ بڕیاری له‌خۆ گرتووه و پیشاندانی ناڕه‌زاییه به‌رامبه‌ر ئه‌و ماددانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی كه چه‌ند ڕۆژێكه سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حیزبه په‌سه‌ندیان ده‌كات. گرنگترین مادده‌ی پهیڕهوهكهش په‌سه‌ندكردنی سیستمی هاوسه‌رۆكییه (دوو هاوسه‌رۆك) بۆ یه‌كێتی كه ناڕه‌زایی له ناوخۆی ئه‌و حیزبه دروست كردووه. ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی له بڕیاری یه‌كه‌مدا داوای هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كردووه.
"ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌ی داوتانن، بۆ ده‌سه‌ڵات و ئۆرگانه‌كان، مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوسه‌نگی ڕیزه‌كانمان هه‌یه، بۆیه پێش به‌كاڵاكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نه‌وه شه‌رعیه‌تی ئۆرگانیكی وه‌رناگرێت" بڕیاری دووه‌می نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ وا ده‌ڵێت.
له بڕیاری سێیه‌میشدا به پێویست زانراوه كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی و به‌رپرسیارانه بۆ گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه‌كان و بۆچوونه جیاوازه‌كان بكرێت، "پاش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و لێكتێگه‌یشتن، بڕیاربدرێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌رده‌وام بێت. داوامان وایه له هه‌موو بارێكه‌وه دۆخی یه‌كێتی وردتر لێكبده‌نه‌وه و ته‌واوی ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رچاو بگرن".
* بەرهەم ساڵح لە ململانێی بوون بە كەسی یەكەمی یەكێتی "دەچێتە دەرەوە"
* زانیاریی نوێ‌و تایبەت/ نامەكەی كۆسرەت ڕەسوڵ دوای كۆبوونەوە بووە لەگەڵ ئێرانییەكان