پەرەگراف
دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەستگیرکردنی تاقمێکی تیرۆریستیی داعشی لە سلێمانی و ھەڵەبجە ڕاگەیاند کە دوو سەرکردەیان تێدایەو پلانیکاری تیرۆرستییان ھەبووە.
ڕاگەیەندراوی دەزگای ئاسایش لەوبارەیەوە
ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دوو سەرکردەی داعش و تاقمێکی تیرۆریستی لە پارێزگایسلێمانی و ھەڵەبجە دەستگیردەکەن کە وەک شانەی نەنستو لەسنوری ھەرێم خۆیان حەشاردابوو کە لە ھەوڵی خۆڕێکخستندابوون بۆتێکدانی ئارامی ھەرێم و ژیانی خەڵک و جێبەجێکردنی مەرام و پیلانەکانی داعش.
لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری و بەدواداچوون سەرەداودەست کەوت لەسەر بوونی تاقمێکی نەنستوی داعش کە پیلانیان داناوە خۆیانرێکبخەن و ئامادەبکرێن بۆ چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە . راستەخۆ بەبڕیارو سەرپەرشتیسەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوەی دەستپێکردو دوای یەک مانگ بەدواداچوونی ورد و دەستخستنیزانیاری و بەڵگە و دیاریکردنی شوێن و مانەوەی تیرۆریستان و چاودێریکردنیان پاش رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی بەبڕیاریسەرۆکی دەزگا شەوی ( ٢٧/٢٨) ٧ / ٢٠٢١ جوڵە بەھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی شارەزوور کراو لە پارێزگای ھەڵەبجە لە چوارئۆپراسیۆنی گەورەو و ھەڵمەتی ھاوکاتدا ھەر چوار تیرۆریست ( ع ، ح ) و ( ل ، ج ) و ( ز ، ح ) و ( ع ، ح ، ع ) دەستگیرکران کە دوانیانسەرکردەی داعش بوون و بەشداری و سەرپەرشتی چەندین تاوانیان کردووە.
لەلایەکی ترەوە لەئۆپراسیۆنێکی تردا لە سلێمانی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی تیرۆریست ( س .ع ) دەستگیرکرد.
لەبارەی ئەم کەیسە ئەمنییەوە لێکۆڵینەوەی ورد دەستیپێکردوەو دەرکەوت تیرۆریستە دەستگیراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون و چەکداری داعش بوون لەویلایەتی باشوور و بەشداربوونە لەچەندین تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و لەچەند شارێکی عێراق و ھەرێمخۆیان رێکخستووەو مەرامیان بووە چەندین کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوە زانیارییەکان ھێڵرانەوەو لەداھاتوودا لەو بارەیەوە وردەکاری زیاتر بۆ رایگشتی دەخەینەڕوو.
وێڕای سوپاس و پێزانینی بەردەواممان بۆ کۆمەڵانی خەڵک کە ھەمیشە ھاوکارو پشتیوانی دەزگای ئاسایشن و پەرۆشی سەقامگیرین وھۆکاری سەرخستنی ھەوڵەکانمان.
سوپاس و دەستخۆشیشمان بۆ تەواوی ھێزەکانی ئاسایش کە لەبەرامبەر ئەرک و فەرمانەکان و ئارامی و ئاسایشی ھەرێمدا شەونخون وچاوکراوەن و لە کاری بەردەوامدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پێشێلکارانی قانون و ئەوانەی دادگا داوایان دەکاتتەئکیدیش دەکەینەوە بەھەماھەنگی و ھاوکاری ھێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆرو ھێزەکانی ناوخۆ لەھەوڵی بەردەوامدادەبین بۆ پاراستنیھەرێمەکەمان و سەرووماڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان