موقتەدا سەدر: بەشداریی ھەڵبژاردن دەکەین

27-08-2021 04:03

پەرەگراف

موقتەدا سەدر لە بایکۆتی ھەڵبژاردن پاشگەز بووەوەو داوای لە خەڵک کرد، "بەشداری ملیۆنیی" لە ھەڵبژاردندا بکەن و دەنگ بە کاندیدەکانیان بدەن بۆ کۆتاییھێنان بە گەندەڵی و داگیرکاریی.

سەدر لە وتارێکدا لە نەجەف بە ئامادەبوونی کاندیدانی ڕەوتەکەی، باسی لەوەکرد ھەندێک لایەن گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد کە ئەوان ناتوانن بگەڕێنەوە ناو ھەڵبژاردن، داوای لە خەڵکی عێراق کرد بەشداریی لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە کاندیدەکانیان بدەن.

بڕیارە لە ١٠-١٠ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، حکومەتی عێراق و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بەردەوام تەئکید لەوە دەکەنەوە ئامادەکاریی تەواو کراوەو پڕۆسەکە لە وادەی خۆیدا دەکرێت.

ئەو هەڵوێستە نوێیەی سەدر بۆ بەشداریی لە ھەڵبژاردن لە كاتێكدایە، بەهۆی بایكۆتی چەند حیزب‌و لایەنێكەوە كە دیارترینیان موقتەدا سەدر بوو، دەنگۆیەکی بەھێز ھەبوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بەڵام وتارەکەی ئەمڕۆی سەدر پێدەچێت بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە لە وادەی خۆیدا یەکلایی بکاتەوە.