ماکرۆن ستایشی کوردستان دەکات و پشتیوانیی بەردەوامی وڵاتەکەی دووپات دەکاتەوە

29-08-2021 07:58

پەرەگراف

ئیمانوێل ماکرۆن ستایشی جوامێریی ھەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر لە خۆگرتنی ئاوارەکان و پشتیوانیی فەڕەنسا بۆ کوردستاندووپات دەکاتەوە.

ئەو وتانەی سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ھاوبەشدا ھات لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە ھەولێر.

ماکرۆن وتی "دەمەوێت دڵنیاتان بکەمەوە لەسەر بە وەفایی فەڕەنسا بۆ ئێوە، بۆ دۆستە مێژووییەکانی و کوردەکان"، ھەروەھا باسی لەھاوکارییەکانی وڵاتەکەی کرد لە شەڕ دژی تیرۆرو ھاوکاریی مرۆیی، وتیشی: لە ڕۆژانی داھاتوودا ھاوکاریی نەخۆشخانەی تایبەت بەچەکی کیمیایی دەکەین لە ھەڵەبجە.

سەرۆکی فەڕەنسا ئامادەیی وڵاتەکەی پیشاندا بۆ ھەماھەنگیی و پەیوەندییەکی پتەو لە بەرژەوەندیی ئاوارەکان، داوایشی کرد، کەشێک دروست بکرێت ئاوارەکانی شنگال بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

بەرلەوەی ماکرۆن ئەو پەیامانەی ڕابگەیەنێت، نێچیرڤان بارزانی لە وتەیەکدا بەخێرھاتنی گەرمی ماکرۆنی کردو وتی: سەردانی سەرۆک ماکرۆن بۆ بەغدا و هەولێر پەیامێکی روونی بەردەوامیی پشتگیریی فەرەنسایە بۆ پرۆسەی دیموکراسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

دەقی وتەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بەناوی گەلی کوردستان بە گەرمی بەخێرهاتنی جەنابتان دەکەین بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، جەنابی سەرۆک زۆر بەخێربێن.

لە کۆبوونەوەکەماندا، ئەمڕۆ باسمان لە پەیوەندییەکانی هەردوولا کرد، دۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان وهەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقمان تاوتوێ کرد. دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچە بەگشتی و پێشبینییەکان بۆ داهاتوو، بیروڕامانگۆڕییەوە. جەختمان کردەوە لە برەودان بە پەیوەندییەکانمان و فراوانکردنی هاوبەشی و هاوکاری و بەردەوامیی پشتگیریی فەرەنسا بۆ عێراقو هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا، لەم دۆخە هەستیارەدا و لە کاتێکدا کە عێراق بەرەو پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی نیشتمانیدەڕوات، سەردانی سەرۆک ماکرۆن بۆ بەغدا و هەولێر زۆر مایەی مایەبەخش و پەیامێکی روونی بەردەوامیی پشتگیریی فەرەنسایە بۆپرۆسەی دیموکراسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان. ئێمە بە پێزانین و بایەخێکی زۆرەوە لەم سەردانە دەڕوانین.

جەنابی سەرۆک ئێوە رۆڵی سەرەکی و یەکلاکەرەوەتان هەبوو لە کۆکردنەوەی سەرکردەکان و ئەنجامدان و سەرخستنی کۆنگرەی لووتکەیبەغدا، زۆر سوپاس بۆ ئەم دەستپێشخەرییە گرنگە و بۆ پشتگیریی جەنابتان لە عێراق، هیوادارین ئەنجامەکانی کۆنگرە ببێتە مایەیسەقامگیری و ئارامی بۆ عێراق و بۆ ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتی، بە بەردەوامیی هەوڵ و پشتگیریی جەنابتان، ناکۆکی و کێشەکانی ناوچە،هیوادارین چارەسەر ببێت، وەک بیرهاتنەوەیەکی پێویست، زۆر سوپاسی هەڵوێست و رۆڵی سەرۆک ماکرۆن دەکەم لە چارەسەرکردنیئاڵۆزییەکانی پاییزی 2017 لەگەڵ بەغدا و کردنەوەی دەرگای گفتوگۆی سیاسی و دیپلۆماسی بەڕووی هەرێمی کوردستان، بە هاوکارییجەنابتان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان دەستپێکردەوە و لێکتێگەیشتن و ئارامی دروستبوو.

ئێمە لە عێراق، پێویستیمان بە یارمەتییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، کە هێشتا لە عێراق و ناوچەکە و جیهانیش مەترسییەکی راستەقینەیە،پێویستیمان بە یارمەتییە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و بەهێزکردنی دیموکراسی و کارکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، بۆ چاکسازی وپێشکەوتن، بۆ بەشداری و هاوبەشیی پێکهاتەکان لە دەسەڵات و بەڕێوەبردنی وڵاتدا [پێویستیمان بە یارمەتی] هەیە. بۆ پتەوکردنیپێکەوەژیان و بۆئەوەی هەموو پێکهاتەکان، بەتایبەتی کریستیانەکان و ئێزدییەکان هەست بە متمانە و دڵنیایی بکەن لەم وڵاتەدا، بۆیە چاومانلە بەردەوامیی کاری پێکەوەیی و پشتگیریی فەرەنسایە وەک هێزێکی کاریگەر و ئەندامی هەمیشەیی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی،کە پێگە و رۆڵێکی کارای هەیە لەسەر ئاستی جیهان، لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، لە بوارەکانیئابووری و وزە و بازرگانی و کولتووری، ئەکادیمی و زانستی و پێویستییەکانی دیکەی وڵات.

عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن هاوبەشێکی باشی فەرەنسا بن، کۆمپانیا فەرەنسییەکان دەتوانن بەشداریی بەهێز بکەن لە پەرەپێدان وپێشخستنی کار و پرۆژەکاندا لە هەرێمی کوردستان و عێراق. دەتوانن وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری بکەن، لەمبارەشەوە هەموو پشتگیری وئاسانکارییەک لە هەرێمی کوردستاندا دابین دەکرێت. 

دووبارە جەنابی سەرۆک زۆر بەخێر بێیت بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، مێرسی.