یەکێتی: ٢٥ ساڵ بەسەر خیانەتی 31ی ئاب تێپەڕ دەبێت و هێشتا برینەكانی ئەم تاوانە سارێژ نەبووە

30-08-2021 06:51

پەرەگراف

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەیادی ٢٥ ساڵەی ٣١ی ئابدا، ئەو ڕووداوە بە "خیانەت" و "تاوانی نیشتمانی و نەتەوەیی" ناو دەبات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت "بە پێویستی دەزانین كە برینی تاوانی 31ی ئاب بە یەكجاری سارێژ بێت، ئەویش بەوازهێنان لە فەرهەنگی خۆسەپاندن، دیفاكتۆی ناڕەوا و بەگرتنە بەری بژاردەی دیموكراسیی و ئازادی و دادپەروەری راستەقینە، دوور لەستەمی گرتن و ئازاردانی كۆمەڵانی خەڵك".

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

بیست و پێنج ساڵ بەسەر خیانەتی 31ی ئاب تێپەڕ دەبێت و هێشتا برینەكانی ئەم تاوانە نیشتمانی و نەتەوەییە بە تەواوی سارێژ نەبووە. ئەمەش دوای چارەگە سەدەیەك لە هێرشی سوپای رژێمی سەددام حسێن بە هاوكاری هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرهەولێری پایتەختی خەونی ئازادی گەلەكەمان كە بووە هۆی شەهیدبوونی دەیان پێشمەرگە و فەرماندەی ئازا و بە جەرگی یەكێتیی نیشتمانییكوردستان و ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و تێكۆشەرانی رێی رزگاری.

ئەو پەلاماردانە دڕندانەیەو گەڕاندنەوەی سوپای بەعس تەنها پاش تێپەربوونی شەش ساڵ بوو كە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە دژیڕاپەڕیبوون ، تەنها شەس ساڵ بوو میللەتەكەمان ئەزموونێكی دیموكراتی بۆ خۆی بنیاتنابوو كە جێی پشتیوانی و هاوسۆزی كۆمەڵگەینێودەوڵەتی بوو.

ڕاستە گەلەكەمان بە قوربانیدان و سووربوونی لەسەر درێژەپێدانی خەبات و بە لەخۆبردووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پشتیوانیدۆستان ، توانی بەسەر ئەم ئازارە كەمەر شكێنەدا زاڵبێت و رێگەی ئاشتی و لێبوردەیی بۆ پەرەپێدانی ئەزموونی كوردستان بدۆزێتەوە و رێیئاوەدانی و ئاسۆی سەركەوتن  بەسەر رێی تۆڵە و ناكۆكی و گرژی سەربخات، بەڵام هێشتا دوای چارەكە سەدەیەك لەو كارەساتە بەدەستئاسەوارە خراپە دەروونی و مەعنەوییەكانییەوە دەناڵێنێ كە پایتەخت و تەواوی كوردستانی خستە بەردەم مەحەكی هەڵوەشانەوە و تێكەڵبوونیبە كاغەز و ئەجیندەی  سەپاندنی دیفاكتۆی هێز و دەست تێكەڵكردن و دەست تێوەردانی ئیقلیمی ناجۆر و تێكدانی هاوسەنگی هێز وململانێ سروشتی سیاسی ..

یەكێتی بەتایبەتی و گەلەكەشمان بەگشتی بە پێویستی دەزانێت كە برینی تاوانی 31ی ئاب بە یەكجاری سارێژ بێت، ئەویش بە وازهێنان لەفەرهەنگی خۆسەپاندن، دیفاكتۆی ناڕەوا و بەگرتنە بەری بژاردەی دیموكراسیی و ئازادی و دادپەروەری راستەقینە، دوور لە ستەمی گرتن وئازاردانی كۆمەڵانی خەڵك.

سڵاو لە شەهیدانی بەرەنگاری سوپای بەعس و تێكرای شەهیدانی گەلەكەمان.

سڵاو لە سەبر و خۆراگری میللەتەكەمان كە چاوی لە ئایندە و دوارۆژی گەشترە.

سڵاو لە خەڵكی خۆراگری هەولێری پایتەختی كوردستان.

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان