بافڵ تاڵەبانی: ھیچ نزیکبوونەوەیەک نییە لەگەڵ لاھورو ئەو بابەتە کۆتایی پێھاتووە

04-09-2021 12:05

پەرەگراف

بافڵ تاڵەبانی ئەنجامی کۆبوونەوە نھێنییەکانی لەگەڵ لاھور شێخ جەنگی ئاشکرا کردو وتی، ھیچ نزیکبوونەوەیەک نییەو پێموایە ئەو بابەتەکۆتایی پێھاتووە.

تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر تۆمارکراوەو ئەمشەو بڵاوکرایەوە، باسی لە دۆخی ناو یەکێتی و ڕووداوەکانی دوای ٨ی تەمموز کردو چەند جارێکداوایکرد، با یەکێتی لە دوای ئەو ڕێکەوتەوە تاقی بکرێتەوە.

بافڵ تاڵەبانی لەو بڕوایەدا نەبوو کۆبوونەوەی نھێنیی کێشەکانی لەگەڵ لاھور شێخ جەنگی چارەسەر بکات، تەئکیدیشی کردەوە ئەوەی لەسۆشیاڵ میدیا دەوترێت لەبارەی نزیکبوونەوەیان ڕاست نییە، وتی "ھەوڵمدا بە خێزانیی چارەسەری بکەین نەبوو، ھەڵمدا بە حزبییچارسەری بکەین ھەر نەبوو".

ڕەتیشی کردەوە گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی دەستی دەرەکی و حزبی دیکەی تێدابێت، سەبارەت بە ڕووداوەکانی ٨ی تەمووز وتی "خەڵك دەڵێن ئەمە كودەتا بوو، حەز دەكەم ڕوونی بكەمەوە كە ئەمە هەڵوەشاندنەوەیكودەتا بوو. دەمێك ساڵە كودەتا لەناو ئەم حیزبەدا كراوە. لاهوور دەزگا ئەمنییەكانی بەكار هێنا بۆ ئەو كودەتایەی كە ئێمە هەڵمانوەشاندەوە. بەشێك لە دەزگای زانیاری زاڵ بوو بەسەر هەموو ئۆرگانێكی ناو ئەم حیزبە. هیچ بەرپرسێكی ئەم حیزبە دەزگای وا بەكار نەهێناوە".

بافڵ تاڵەبانی وتی، بەڵێ من دەرمانخوارد کراوم، دەرمانەکەش دەستی بەسەردا گیراوە، پشکنین و دانپێدانان و بەڵگەی دیکەشم ھەیە.

ڕەخنەی توندیشی لە بەکارھێنانی دەزگای زانیاریی و دژەتیرۆر گرت لەلایەن لاھور شێخ جەنگیی "بۆ کاری خراپ و خۆبەھێزکرد وتیشی "لەسەدا 40 بۆ 50ی كادیری یەكێتی نەیدەوێرا بە سیمكارتی ئاسیا سێڵ قسە بكات، دەزانی ئەوە یەعنی چی؟ یەعنیزیاتر متمانەیان بە دەزگای پاراستن هەبوو تا دەزگای زانیاری. بەش هەبووە لەناو دەزگای زانیاری كە ڕێك ئیشی لەسەر ئەخلاقی خەڵككردووە لەناو حیزبەكەدا. بە وەتس ئەپ نامە دەنێردرا بۆ سەركردایەتییەكان كە ئاوا دەنگ بدەن و ئاوا دەنگ مەدەن. چاویان سوور دەكردەوە لەكادیرەكانی ئێمە. دەزگای زانیاری وەكو تیجارەتی لێ‌ هاتبوو بۆ دەوڵەمەندكردنی چەند كەسێك".

"من جاسوسی دەزگای زانیاریم لەناو ئەم ماڵەدا دۆزیوەتەوە. باسی ئەوە دەكرێت كە ژەهر دراوە بە من، بەڵی من لەناو ماڵی خۆمدەرمانخوارد كراوم. بەڵگە و دانپێدانانم هەیە و دەرمانەكەش دۆزراوەتەوە"، بافڵ تاڵەبانی وای وت.

لەبارەی دۆخی سلێماییشەوە، وتی "سلێمانی ئارامە، تەنیا دەوروبەری ئوتێل لالەزار ئەڵێی مەقادیشۆیە، من تێناگەم ئەو چەکدارانەیانبۆچییە؟!"، وەك ئاماژەیەك بۆ ھەبوونی چەكدار لە ماڵی لاھور شێخ جەنگی.