وەزارەتی دارایی ئاماری ئەو خانەنشینە پلە تایبەتانەی بڵاوكردەوە کە موچەیان ڕاگیراوه

07-09-2021 08:25

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی ھەرێم ڕایگەیاند، لە 1839 دۆسیەی پلە تایبەتەکان 1170 كەیس هەموارکراوەتەوەو 669 كەیس مووچەیان ڕاگیراوە کە 42یان بە وەزیر خانەنشین کراون و ئەو پۆستەیان نەبووە.

وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو 42 کەسە پێشمەرگە بوون لەڕیزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان، "کاتێک ڕاژەی پێشمەرگایەتییان هێناوە مووچەیەک بە شایستەی خۆیان لە خانەنشینی پێشمەرگە بۆ دابین دەکرێت".

وەزارەتەکە دەشڵێت، 396 دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی دۆسیەکانیان خزمەتیان تێدانیە موچەکانیان ڕاگیراوە کە بە بڕیاری تایبەت خانەنشین بوون. ھەروەھا 145 دۆسیەی راوێژکار مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێننەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت، بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەکانیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆخەرج دەکرێت.

ھەر لەناو مووچە ڕاگیراوەکاندا، 86 دۆسیەی بریکاری وەزیر مووچەکانیان راگیراوە، چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێننەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆخەرج دەکرێت.

 وەزارەتی دارایی بە دوو خشتە ئەوەی ڕوونكردووەتەوە؛ لە ھەمواركردنەوەی مووچەی خانەنشینیی ١١٧٠ پلە تایبەت زیاتر لە ٢ ملیارو ٩٥٠ ملیۆن دینار گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، هەروەها ٦٦٩ پلە تایبەت كە مووچەكانیان ڕاگیراوە زیاتر لە یەك ملیار و ٧٦٧ ملیۆن دینارە.

دەقی ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە

پاش ئەوەی ئەمڕۆ 7ی ئەیلولی 2021 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی كرد و بە وردیتاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینانی پلە تایبەت كرد.

بۆ هەموو لایەك ئاشكرای دەكەین كە تاوەكو ئێستا پێداچوونەوەی بە دۆسیەی خانەنشینی پلە تایبەتەكان كە ژمارەیان 1839 كەسە، زیاتر لە60% كۆتایی پێهاتووە

بۆ بەدواداچوونی دۆسییەكانی خۆیان، پلە تایبەتە بەرێزەكان دەتوانن بە پەیوەندیكردن بەم دوو ژمارەیەوە زانیاری تەواو لەسەر دۆسیەكانیانوەرگرن:

07504918109

07701590809 

بەڕێز/ لەشكری ئیبراهیم حەسەن جێگری بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی

ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە موچەیان هەموارکراوەتەوە:

1. بەرێوەبەری گشتی

(369) سێ سەدو شەست و نۆ دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیانبۆ خەرج کراوە.

2. راوێژکار

(193) سەدو نەوەد و سێ دۆسیەی ڕاوێژکار هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرجکراوە. 

3. بریکاری وەزیر

(74) حەفتا و چوار دۆسیەی بریکاری وەزیر هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.

4. وەزیر

 (140) سەدو چل دانە دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیانمووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت .

5. ئەندام پەرلەمان

(394) سێ سەدو نەوەد و چوار دۆسیەی ئەندام پەرلەمان مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەیراژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت .

کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کەهەموار کراوەتەوە کە دەگاتە  1170  دانە  ئەم بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020  مووچەکانیان بۆیان خەرج کراوە.

ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە موچەیان ڕاگیراوه: 

1. بەرێوەبەری گشتی

(396) سێ سەدو نەوەد و شەش دانە دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی دۆسیەکانیان خزمەتیان تێدانیە موچەکانیان ڕاگیراوە کە بە بڕیاری تایبەت خانەنشین بوون.

2. راوێژکار

(145) سەدو چل و پێنج دۆسیەی راوێژکار مووچەکانیان راگیراوە چونکە  دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەکانیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆخەرج دەکرێت.

3. بریکاری وەزیر

(86) هەشتا و شەش دۆسیەی بریکاری وەزیر مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوەمووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆخەرج دەکرێت.

4. وەزیر

 (42) چل و دوو دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان  ڕاگیراوە چونکە بە فعلی وەزیر نەبوونە  بەڵام لە هەمان کاتدا پێشمەرگە بوونە لەرێزیبزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان  کاتێک ڕاژەی پێشمەرگاتیان هێناوە مووچەیەک بە شایستەی خۆیان لە خانەنشینی پێشمەرگە بۆدابین دەکرێت.

کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کە ڕاگیراوە کە دەگاتە  669  دانە ئەم مانگە مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت  چونکە بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە(2) ی ساڵی 2020  ڕاژەیان تێدانیە یاخود لە ١٥ ساڵ کەمترە.

تێبینی:

 لە 1839  دۆسیەی پلە تایبەتەکان 1170 كەیس هەموارکراوەتەوە  تەنها 669 كەیس ڕاگیراوە.