بریکاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

09-09-2021 12:48

پەرەگراف  

مستەفا سەلیم برکاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا،  بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی تەندروستیی بۆ پەرەگراف.

مستەفا سەلیم لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی بریکاری وەزارەتی ناوخۆی وەرگرتبوو، پێشووتر باژێڕوانی مەکۆی گۆڕان بووە لە ڕانیە.

ناوبراو ماوەی چەند ھەفتەیەکە دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٠ کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوەو ١٤٦٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراون.

بەوەش کۆی گشتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان گەیشتە ٥ ھەزارو ٥٢٢ حاڵەت، تووشبوونیش گەیشتە ٣٠٥ ھەزارو ٨٥٩ کە لەو ژمارەیە ٢٦٧ ھەزارو ٩٧٧ تووشبوویان چاکبوونەتەوە.