فاروقی مەلا مستەفا: دوورین لە ململانێ سیاسییەکانی سلێمانی و سەربەخۆین

10-09-2021 12:12

پەرەگراف

فاروقی مەلا مستەفا سەرمایەداری دیاری کوردستان، ڕەتی دەکاتەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبێت و دەڵێت: دوورین لە ململانێ سیاسییەکانی ئێستای سلێمانی و لە کاروباری حزبایەتیدا سەربەخۆین.

نووسینگەی فاروقی مەلا مستەفا، لە ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێت "لە چەند میدیایەكی كوردی و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چواردەوری مەكتەبەكەیكاك (فاروقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوە و فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێندرێت. لێرەوەرایدەگەیەنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دوورن لە راستییەوە و بە شێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوەدەچێت، ئەو كێشە وململانێیانەی كە روودەدەن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانمان نابێت".

نووسینگەی فاروقی مەلا مستەفا دەشڵێت "بە هەموو لایەكی رادەگەیێنین ئێمە دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسییەكانی ئێستای سلێمانیبەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بەگشتی، دووریشین لە كێشە نێوخۆییەكانی یەكێتی. ئێمە لە كاروباری حیزبایەتی لە هەرێمی كوردستانداسەربەخۆین".

ئەو ڕوونکردنەوەیە دوای ئەوەدێت، دوێنێ هێزێكی سەربازیی دەمامكدار هەڵیكوتایەسەر كارگەی چیمەنتۆی گاسن لە ناحیەی بازیان كەسەربە گروپی كۆمپانیاكانی فاروقە، هاوكات لە دەوری بینای سەرەكی فاروق گروپ لە سلێمانی هێزی ئەمنیی بۆ ماوەیەك جێگیركرا.

تائێستا ھێزە ئەمنییەکان ھیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر جووڵەی ئەو ھێزانە بڵاو نەکردووەتەوە.