پەرەگراف
نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی لەبارەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بڵاوکردەوەو داوادەکات، لایەنەکان بانگهشهيهكى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن. نه‌بێته هۆى بێزاركردنى هاووڵاتييان و له هه‌موو پشێوى و يهكترشكاندن و ناوزڕاندنێك دوور بێت.
"به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حيساب و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تيی كاندید، به‌تایبه‌تی كاندیدى ئافره‌ت نه‌بێت" سەرۆکی ھەرێم وادەڵێت.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی
كوردستانييانى خۆشه‌ويست،
هاووڵاتيانى ئازيز له هه‌رێمى كوردستان و عيراق
له كاتێكدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (10)ى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو له عيراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، داوا له هه‌موو لايه‌ك دهكهمبانگهشهيهكى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن. نه‌بێته هۆى بێزاركردنى هاووڵاتييان و له هه‌موو پشێوى و يهكترشكاندن وناوزڕاندنێك دوور بێت. به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حيساب و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تيی كاندید، به‌تایبه‌تی كاندیدى ئافره‌ت نه‌بێت.
هه‌موو لايه‌ن و داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منیيه‌كان و ميديا و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هاوكار بن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ى ياسادا. به ته‌واوى ئازاد بێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسان و وه‌ك يه‌ك بۆ هه‌موو لايه‌ن و كاندیده‌كان فه‌راهه‌م بێت.
هه‌موو حزب و لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌بێ ئه‌وه‌يان له بير بێت كه دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موومان ئامانجمان ئه‌وه‌یه له به‌غدا پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆپتهوكردنى ديموكراسى، به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه دهستوورييهكانی هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تی. له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ده‌بێ كارێكى وا نه‌كرێت هه‌ماهه‌نگی و هاريكارى و پێكهوهيى و كاری هاوبه‌شى داهاتوو له به‌غدا سه‌ختتر بكات.
ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تييه، ده‌بێ په‌يامى هه‌موومان ئه‌وه بێت كه هاووڵاتييان ئه‌و مافه‌يان به كار بهێنن، ئه‌رك و بهرپرسياريهتىههڵبگرن و به به‌شداريى كارايان له ده‌نگداندا، هه‌مووان پێكه‌وه له گۆڕانگارى و هه‌وڵه‌كانى بنياتنانى داهاتوويهكى باشتردا به‌شدار بن. ئهمههڵبژاردنه بۆ عيراقييه‌كان گرنگه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش به بايه‌خه‌وه لێى ده‌ڕوانێت، بۆيه نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و يه‌كێتيى ئهورووپاتيمهكانيان ده‌نێرن و له نزيكه‌وه چاودێرى ده‌كه‌ن.
هيواى بانگهشهيهكى سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لايه‌ك و هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد ده‌خوازم كه جێى متمانه‌ى هه‌مووان بێت.