پەرەگراف
دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
دژە تیرۆری کوردستان دواتر وتی "هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
ھاوکات ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند : هه‌ولێر ناهه‌ژێ و به‌هێزه. ئه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م شکۆی هه‌ولێر تاقی بکاته‌وه، شکۆی ده‌شکێ. سوپاس بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌کان، ئه‌و جاره‌ش وه‌ک هه‌میشه، دوژمن و نه‌یار هه‌وڵه‌کانیان مایه پوچ بوو.
بەھۆی ھێرشەکەوە، کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا.
عەبدولخالق تەلعەت، ئەندامی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش، لەبارەی ھێرشەکەوە ڕایگەیاند: ئەوەی لە هێزەكانی ئەمریكاوە دەستمان كەتووە، بە دوو فرۆكەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكراوەتە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر، بەڵام لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە خراونەتە خوارەوە.
ئەو ئەندامەی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش وتیشی: هێرشەكان هیچ زیانێكی بەدواوەوە نەبووە و هەردوو درۆنەكە مەودایەك لە دووری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كەوتونەتە خوارەوە.