بۆمبێکی چێندراو لە ئاکرێ تەقییەوەو دوو پێشمەرگە شەهید بوون

15-09-2021 07:31
ئەو دوو پێشمەرگەیەی کە شەھید بوون

پەرەگراف

بۆمبێکی چێندراو لە ناحیەی دینارتەی قەزای ئاکرێ تەقییەوەو بەھۆیەوە دوو پێشمەرگە شەھید بوون کە لە ھێزی پێشمەرگەی ڕۆژن و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن.

پەیجی دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت: لە نێوان گوندی کانی تۆز و نێرکێ لە ناحیەی دینارتێ، بۆمبێکی چێندراو کە لە لایەن پەکەکەوە دانرابوو، بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا دەتەقێتەوە و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە شەهید دەبن.

ئەوە یەکەمجار نییە بۆمبی چێندراو لە ناوچە سنورییەکان بە ھێزەکانی پێشمەرگەدا بتەقێتەوە، پێشمەرگە بەردەوام پەنجەی بۆ پەکەکەڕاکێشاوە کە بۆمبەکان ئەوان چاندویانە لە خاکی ھەرێمدا، ئەوەش لە چوارچێوەی شەڕی نێوان پەکەکەو تورکیا لە خاکی ھەرێم کەتائێستاش بەردەوامە.