سەرکردەکانی عێراق پەیماننامەی ڕەفتاری ھەڵبژاردن واژوو دەکەن؛ لەپێناو پاراستنی پاکوبێگەردیی دەنگدان
پەرەگراف
سەرکردەکانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یەکدا لە بەغداد واژووی پەیماننامەی ره‌فتاری هه‌ڵبژاردنیان کرد کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە پێشکەش کراوە، سه‌بارەت به‌و بنەمایانەی پێویسته پارته سیاسییه‌كان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا پێی پابه‌ندبن، تاوه‌كو پاكوبێگه‌ردیی و سه‌لامه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان پارێزراوبن و پڕۆسەکە به‌شێوه‌یه‌كی راست و ره‌وان به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆبوونەوەکە بە میوانداریی بەرهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق بەڕێوەچووەو هه‌ریه‌ك له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و سەرکردە ونوێنەری ھێز و لایەنە سیاسییەکان و سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و جینین پلاسخارت، نوێنه‌ریتایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئامادەی بوون.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: له پەیماننامەکەدا جه‌ختکراوەتەوە له خۆلادان له ململانێكان و ده‌سته‌به‌ركردنی به‌شداری بەرفراوانی خەڵک له هه‌ڵبژارنه‌كاندا، ھەروەھا پاراستن و مسۆگەرکردنی هه‌لی یەکسان بۆ کاندیدەکان، بۆ ئەوەی پەیماننامەکە گفتوگۆی گشتگیری لەبارەوە بکرێت لەنێو ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان لە گشت پارێزگاکان بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا به‌رهه‌م ساڵح گوتوویەتی، پەیماننامەکە دووپاتدەکاتەوە لە گرنگی پاراستنی یاسا و رێسا ده‌ستورییه‌كان و ھێنانەئارای ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌لی یەکسان بۆ کاندیدەکان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و زامنکردنی جێبەجێکردنی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنەکان و رێگریكردن له دیارده نەرێنییەکان کە كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بڕیاری ده‌نگده‌ر ھەیە، وه‌ك به‌كارهێنانی پارەی سیاسی وترساندنی هاووڵاتییان و یاریكردن به ده‌نگدان و ساختەکاری.
"هه‌ڵبژاردنەکان هه‌لێكی مێژوویی گرنگە و هیواخوازین ببێته ده‌ستپێكێكی باش بۆ راستكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسی وهه‌نگاونان رووەو چاكسازی راسته‌قینه كه له ئاست هیوا و خواستەکانی گه‌لی عێراقدا بێت بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی شكۆمەندانە" سەرۆک کۆمار وا دەڵێت.
لای خۆیەوە مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، ھیچ بژاردەیەکی دیکە لە بەردەم عێراقییەکان نییە جگە لە هه‌ڵبژاردن، بۆیەده‌بێت هه‌مووان به نیازپاكییەوە هه‌وڵی سه‌رخستنی ئەنجامەکانی بدەین، ھەر بۆیە حکومەت لایەنگری ھیچ کەس و لایەنێک ناکات جگە لەخواستی دەنگدەران.
هه‌ریه‌ك له سه‌ركرده‌و نوێنه‌ری هێز و لایەنە سیاسییه‌كان پابه‌ندی خۆیان به بنه‌ماكانی پەیماننامەکە دووپاتكرده‌وه، جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه كه‌ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك کەشێکی گونجاو و له‌بار بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بڕه‌خسێنن، پشتیوانی خۆشیان بۆ كۆمیسیۆنی باڵایهه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربڕی له سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه و ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان و پاراستنی مافی دەنگدەران له‌وه‌ی ئازادانه‌نوێنه‌ره‌كانی خۆیان هه‌ڵبژێرن.