لاھور شێخ جەنگی: خۆم بە خاوەنی یەکێتیی ڕاستەقینە دەزانم و دوای ھەڵبژاردن قسەی خۆم دەکەم

15-09-2021 09:12

پەرەگراف

لاھور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، خۆی بە خاوەنی یەکێتیی ڕاستەقینە دەزانێت و هەرواش دەمێنێتەوە، دەشڵێت: بێدەنگیی من بۆ ئەوە بوو کە یەکڕیزیی یەکێتیی بپارێزم، قسەی خۆشم لە دوای هەڵبژاردنەکان دەکەم و ڕێگری دەکەم لەوەی کە ئیرادەی یەکێتیی تەسلیم بە نەیارەکانمانبکرێت.

ھاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پێشوازیمان کرد لە ژمارەیەکی زۆر ئەندام و کادرو لایەنگرانی یەکێتیی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور و چەند ناوچەیەکی تری هەرێمی کوردستان.

"لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا ئاماژەمان بەو هەوڵ و هەنگاوانە کرد کە لە ڕابردوودا ناومانە بۆ ئەوەی یەکێتیی بگەڕێنینەوە سەر شاڕێی ڕاستەقینەی سیاسیی خۆی، ڕامانگەیاند؛ هەوڵەکانمان لەو پێناوە بووە کە باڵانسی هێز لە هەرێمی کوردستان ڕێک بکەینەوە و ڕێگە لەتاکڕەویی سیاسی و هەڵە کوشندەکان بگرین و چاکسازیی ڕاستەقینە ئەنجام بدەین" لاھور شێخ جەنگی وادەڵێت.

دەشڵێت: یەکێتیی بە شانازییەوە ئاڕاستەکەی ڕووە و بەغدا بووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی دەستوورەوە هەموو مافەکانی میللەتەکەمان بەدەستبهێنین، لە دوای کۆنگرەش کارمان بۆ ئەوە کردووە کە هاوپەیمانییەکی فراوان لە نێو زۆرینەی لایەنە کوردستانییەکان درووست بکەین بۆئەوەی لە هەڵبژاردندا زۆرترین کورسیی پارلەمان بە دەستبهێنین.

"بەڵام بەداخەوە ئەو کارەساتەی کە ڕوویدا یەکێتییەکان چاوەڕوانیان نەدەکرد بە تایبەت لەم کاتەدا کە نەیارانمان پێی دڵخۆشبوون بۆ ئەوەیئەو بەرنامەیەی دامان نابوو بۆ هەڵبژاردن سەرکەوتوو نەبین تیایدا".

لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتی و بێدەنگبوونییەوە، دەڵێت "خۆم بە خاوەنی یەکێتیی ڕاستەقینە دەزانم و هەرواش دەمێنمەوە، بێدەنگیی منبۆ ئەوە بوو کە یەکڕیزیی یەکێتیی بپارێزم، قسەی خۆشم لە دوای هەڵبژاردنەکان دەکەم و ڕێگری دەکەم لەوەی کە ئیرادەی یەکێتیی تەسلیم بەنەیارەکانمان بکرێت. سوپاسی پشتیوانی و پەرۆشی ئەو دڵسۆزانەم کرد کە لە خەمی حزبەکەیاندان، بەڵێنم پێدان کە یەکێتیی لە لێکترازاندەپارێزم".