پەرەگراف
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی تیرۆركردنی شوكری سەرحەد بەرپرسەکەی پەکەکە دەکات كە ئەمڕۆ لە سلێمانی تیرۆر كرا.
جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەشڵێت "داوا لەلایەنە ئەمنییەكان دەكەم، شەو و رۆژ بخەنە سەر یەك لەپێناودەستگیركردنی تاوانباران و رادەستكردنیان بەدادگا بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەربگرن".
"ھەر لێرەشەوە رایدەگەیەنین؛ كە سلێمانی شاری ئارامی و سەقامگیرییە بۆ ھەمووان و ھەموو كەسێكیش دەتوانێت لە ژێر سایەی ئارامی وئاسایشی ئەم شارە ژیانی خۆی گوزەر بكات بێ ھیچ جیاوازییەك" قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.
شوکری سەرحەد ئەندامی کۆمیتەی شەھیدانی پەکەکە لەباشوری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ "لە سلێمانی تیرۆر کرا".
"یاسین بولوت ناسراو بە شوکری سەرحەد، بەهۆی کێشەی تەندروستیی لە سلێمانی بووە، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریی میتی تورکەوە لە سلێمانی شەهیدکرا" ڕۆژنیوز نزیک لە پەکەکە وادەڵێت.
ھێرشەکە کاتژمێر ٩ی بەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەگی چوارچرای شاری سلێمانی ڕوویداوە، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئەو بەرپرسەی پەکەکە دراوەتەبەر دەستڕێژی گولـلە.
دوای هێرشەکە، هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی شوکری سەرحەد گواستراوەتەوە بۆپزیشکی دادی سلێمانی.
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت"ڕێکخستنی کۆنترای دەوڵەتی فاشیستی تورک (میت) و کۆنتراکانینۆکەری سەربە میت، ماوەی دوو ڕۆژە لە شاری سلێمانی باشووریکوردستان هێرش دەکەنە سەر نیشتمانپەروەرانی باکووری کوردستان وهەڤاڵانمان، هاوڕێمان یاسین بولوت (شوکری سەرحەد) بەرەبەیانیئەمڕۆ لە بەردەم ماڵەکەیدا لە شاری سلێمانی، بە شێوەیەکی دڕندانەشەهیدکرا، هاوڕێمان یاسین بولوت بەیانی ئەمڕۆ ماڵەکەی بەجێهێشتبۆ ئەوەی بچێتە نەخۆشخانە، لەم کاتەدا کۆنترایەکی تورک لە پشتەوەلێی نزیک بوویەوە، تەقەی لێکرد و شەهید بوو، ئەم کردەوە دڕندانەیەنەک هەر هێرشکردنە بۆسەر ئێمە، هێرشکردنە بۆسەر هەموو خەڵکیباشوور و سەقامگیریی سلێمانی".
پەکەکە دەشڵێت "ڕۆژێک بەر لە ئەم کردەوە دڕندانەیە، هەمان هێز لە شوێنی کارەکەی هێرشیان کردە سەر نیشتمانپەروەری کورد فەرهادبارش قۆندو کە پەنابەرێکی سیاسی باکوورە، ئەم دوو ڕووداوە بەدوای یەک نیشانی دەدات کە ئەردۆغانی فاشیست و میتی تورک بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو دەستیان بە زنجیرەیەک کوشتار و کۆمەڵکوژی سیاسی کردووە، میتی تورک زۆر بە ئاسانی و ئازادانە تیرۆریدەوڵەتی ئەنجام دەدات".
"بۆیە پێش هەموو شتێک پێویستە حکومەتی باشوور و بەرپرسانی هەرێمی سلێمانی دەستبەجێ ڕاگەیەنراوی بەپەلە بڵاوبکەنەوە وڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر، ئەم هێرشە دڕندانەیە دژی گەلەکەمانە لە سلێمانی، دژی سەقامگیری و ئاسایشی ئەم شارەیە، ئەگەر دەوڵەتیتورکی فاشیست بتوانێت لە هەر پارچەیەکی کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات، ئەوە پێویستە ئێمەی کورد هەڵوێستێکی هاوبەشمان هەبێتو دەستبەجێ ڕێوشوێن بگرینە بەر، ئەگەر هیچ هەڵوێستێک بەرامبەر ئەو کردەوانە نەبێت، ئەوا بکوژەکان دەستبەجێ دەستگیر ناکرێن وتەشهیر نابن و بکوژەکان لەوەوە هێزی زیاتر وەردەگرن" پەکەکە وادەڵێت.
یاسین بولوت کێیە؟
یاسین بولوت ساڵی ١٩٥٧ لە شاری قەرسی باکووری کوردستان لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەکەکەی ناسیوە و لە کاتی کۆدەتاکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ـدا لە تورکیا دەستگیرکراوە و لە زیندانی ئامەد زیندانی کراوە.
یاسین بولوت لەوێ لەگەڵ کادێران و پێشەنگانی پەکەکە، لەدژی کردەوە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدان نیشاندەدات، ساڵی ١٩٩١ ئازاد دەبێت و ڕوو لە چیا ئازادەکانی کوردستان دەکات، ماوەی ١٥ ساڵیشە وەک ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان کاری کردووە.