بەرھەم ساڵح: به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی جه‌نگێكی نیشتمانییه‌و تاکە بژاردەمان سه‌ركه‌وتنە
پەرەگراف
سەرۆککۆماری عێراق لە وتارێکدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، عێراق گیرۆده‌ی دیارده‌ی گهندهڵییەو به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی جه‌نگێكی نیشتمانییه و تا له‌و جه‌نگه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنین دۆخی وڵاته‌كه‌مان باشتر نابێت.
"بۆیه ده‌بێت سه‌رچاوه و ده‌روازه‌كانی گه‌نده‌ڵی سنووردار و بنبڕ بكه‌ین.. ئه‌و پاره و سامانانەش بگێڕینه‌وه كه به تاڵان براونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات وبه‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ به‌رده‌وامیدان به توندوتیژی و پشێوی له وڵاته‌كه‌ماندا خراونه‌ته‌گه‌ڕ.. بۆیه تاكه بژارده‌مان له‌و جه‌نگه‌دا ته‌نها سه‌ركه‌وتنه" بەرھەم ساڵح لە کۆبوونەوەکەدا وتاری عێراقی پێشکەش کرد‌و وای وت.
دەقی وتاری سەرۆککۆماری عێراق لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
بە ناوی خودای گەورە و میھرەبان
جەنابی سەرۆک، پیرۆزبایی دووبارە هەڵبژاردنەوەت لێ دەکەم وەک سەرۆکی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هیواخوازین له‌كاره‌كه‌تدا سه‌ركه‌وتوو بیت.
به‌ڕێزان، خاوه‌ن شكۆ و پایه‌داران
خوشك و برایانی به‌ڕێز
سڵاوی خودای گه‌وره‌تان لێ بێت..
ئه‌مڕۆ وه‌ك نوێنه‌ری گه‌لی عێراقی دێرین و ده‌وڵه‌تی عێراق - كه ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنه‌ری نه‌ته‌وه یهكگرتووكانه - لێره ئاماده‌م، مایه‌ی شانازیمهكه ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م ئێوه‌ی به‌ڕێزدا، نوێنه‌رایه‌تی شارستانییه‌ته‌كانی ئور و سۆمه‌ر و بابل و ئاشور ده‌كه‌م كه له دیارترین شارستانییهتهكانیمرۆڤایهتین.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌مان هاوكاتی هه‌وڵ و كۆششكانمانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵینگارییه ته‌ندروستییه‌كانی ڤایرۆسی گۆڤید 19، هاوكاتپرسهكانی توندوتیژی و تیرۆر و ئاڵینگارییهكانی به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، کە مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ سەرتهواوی مرۆڤایه‌تی و پێویستیان به‌وه‌یه رێگه‌چاره‌یه‌كی جددیان بۆ بدۆزینه‌وه.
ئه‌و ئاڵینگارییانهش دووپاتی ئه‌و راستییه ده‌كه‌نه‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان، رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له‌دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵینگارییهكان، بۆیە كاتی ئه‌وه هاتووه به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییانه ببینه‌وه،كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌شمان هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانمان له گه‌ڵاڵه‌كردنی نه‌خشه‌رێگا و رێككه‌وتنێك سهبارهتبه ئایندهی گۆی زه‌وی.
ئێمه له عێراق سه‌رباری لاوازی ژێرخانی ته‌ندروستی كه به‌رئه‌نجامی جه‌نگ و وێرانكاریی چه‌نده‌ها ساڵی رابردووی وڵاته‌كه‌مانه، زۆررێوشوێنی ته‌ندروستی پێویستمان بۆ زاڵبوون و كۆنتڕۆڵكردنی په‌تاكه گرتۆته‌به‌ر... توانیومانه توانای دامه‌زراوه حكومییه‌كان به‌رزتر بكهینهوهله پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر و رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی بۆ هاووڵاتییان، وڵاته‌كه‌مان له پێشه‌نگی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بووه كه ده‌ستپێشخه‌ری"كۆڤاكس" ی په‌سه‌ند كردووه له پێناو دابینكردنی فاکسین بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییه‌كانی و هاووڵاتییانی بێگانه‌ی نیشته‌جێی سه‌ر خاكه‌كه‌ی.
ئه‌م دیداره به ده‌رفه‌ت ده‌زانم كه سوپاس و پێزانینی بێ پایانی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق بگه‌یه‌نمه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به تایبهتیشرێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه ماندوونه‌ناسانه‌ی له پێناو پشتیوانیكردن له عێراق پێی هه‌ستاون بۆ بهرهنگاربوونهوهیپهتاكه.
جه‌نابی سه‌رۆك... ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له 40 ساڵی رابردوودا وڵاته‌كه‌مان تووشی گه‌لێك جه‌نگ و گه‌مارۆ و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه بووه، گیرۆده‌ی كۆمه‌ڵكوژی وئه‌نفال و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و بهكارهێهێنانی چه‌كی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه و وشككردنی زۆرنگاوهكان و تیرۆر و تۆقاندن بۆته‌وه.
ئێمه له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و مهرگهستانانهدا سه‌ركه‌وتوو بووین، توانیمان شاره‌كانمان له چنگی داعش تیرۆرست رزگار بكه‌ین و جیهانیش لهشهڕانگێزی ئه‌و هێزه تاریك په‌رسته بپارێزین، ئه‌مه‌ش به‌رئه‌نجامی خه‌بات و ماندووبوونی هێزه چه‌كداره‌كانمان بوو له سوپا و پۆلیس وحه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه، هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێ و ده‌وروبه‌ریشمان هاریكارمان بوون، مه‌ڕجه‌عیه‌تی باڵای ئاینیشله نه‌جه‌فی شه‌ریف رۆڵێكی گه‌وره و كاریگه‌ری له‌و پرسه چاره‌نووسسازه‌دا گێراوه به‌وه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیه‌دا هێزه‌كانی گهلیعێراقی یه‌كخست.
هێزه چهكدارهكانیشمان به وره و ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه رووبه‌ڕووی شانه تیرۆرستییه‌كانی داعش بوونه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌یان له ئاسایشی عێراق‌و ناوچه‌كه و جیهان ده‌كرد.. سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش، هێشتا ناتوانین مه‌ترسی تیرۆر نادیده بگرین، بێ هیچ دوودڵییه‌كیش ده‌توانم ئه‌وه‌بڵێم كه خه‌مساردی یان سه‌رقاڵ بوون به ململانێكانی ناوچه‌كه‌مان ده‌بنه درز و بۆشاییه‌كی گه‌وره بۆ دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه تاریكپه‌رستانه كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی له ئاسایش و گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
بۆیه تاكه بژارده‌ی به‌رده‌ممان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ن و پاڵپشتی داراییان بۆده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانمانه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌كه و كاریگه‌رییه مه‌ترسیداره‌كانی، زۆر پێویسته قهرهبوویقوربانیانی ده‌ستی تیرۆر بكه‌ینه‌وه و گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین كه ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه دووباره نه‌بنه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌م كه عێراق "یاسای ژنانی رزگاربووی ئێزدی" په‌سه‌ند كردووه، به‌و ئامانجه‌ی بتوانینقهرهبووی لایه‌نی كه‌می ئێش و ئازاره‌كانی ئه‌و توێژه سته‌ملێكراوه‌ی ده‌ستی داعش بكه‌ینه‌وه، یاساكه سه‌رجه‌م ژن و كچانی قوربانیانیدهستی داعش له پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقیش ده‌گرێته‌وه.
له ئێستادا ئه‌ركی له‌پێشینه‌مان ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و گێرانه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌یه بۆ زێدیخۆیان، له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاومان به‌ده‌ستهێناوه و چاویشمان له پاڵپشتی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچهرزگاركراوانه، تاوەکو بتوانین پێداویستییه مرۆییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ین و ژێرخانی ئه‌و ناوچانه بنیاتبنێینه‌وه و ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆدانیشتوانهكهی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
خوشك و برایانی به‌ڕێز
گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی دیكه‌یه كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری جیهان ده‌كات، گه‌نده‌ڵی ژینگه له‌باره‌كه‌ی تیرۆر و توندوتیژییه.. وڵاتهكهمانگیرۆدهی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵییه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و جه‌نگ و ململانێی و توندوتیژییه‌یه كه به میرات بۆمان به‌جێماوه و زۆرێك له خێروبێریوڵاتهكهمانی به‌فیڕۆ داوه و هاووڵاتییهكانیشی له سوودمه‌ندبوون له‌و خێروبێره بێبه‌ش كردووه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانم بڵێم كه له‌مڕۆدا به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ عێراق جه‌نگێكی نیشتمانییه و تا له‌و جه‌نگه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نههێنیندۆخی وڵاته‌كه‌مان باشتر نابێت.. بۆیه ده‌بێت سه‌رچاوه و ده‌روازه‌كانی گه‌نده‌ڵی سنووردار و بنبڕ بكه‌ین.. ئه‌و پاره و سامانانەش بگێڕینه‌وه كه‌به تاڵان براونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ به‌رده‌وامیدان به توندوتیژی و پشێوی له وڵاته‌كه‌ماندا خراوه‌نه‌ته‌گه‌ڕ.. بۆیه تاكهبژاردهمان له‌و جه‌نگه‌دا ته‌نها سه‌ركه‌وتنه.
وه‌ك پابهندنوونێكیش به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، عێراق له ساڵی 2000 رێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گهندهڵیو رێككه‌وتننامه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی ساڵی 2010 په‌سه‌ند كردووه، له ئێستاشدا كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای "گیڕانه‌وه‌ی پاره به‌تاڵانبراوه‌كان" ده‌كه‌ین و حكومه‌تی عێراقیش له‌م بواره‌دا و له پێناو هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی هه‌وڵ و كۆششه‌كان كۆنگره‌یه‌كی ساز كرد.
لێره‌وه داوا له دۆستانمان له كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م یارمه‌تیمان بده‌ن له ئاشكراكردن و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره بهتاڵانبراوانهی براونهتەدهرهوهی عێراق.. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌بێت له به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا.. بۆیه دووباره داوا ده‌كه‌ین هاوپه‌یمانییه‌كی نێودهوڵهتیدژ به گه‌نده‌ڵی پیكبهێنرێت.. چونكه ته‌نها به كۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵی ده‌توانین به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وین، به‌و پێیه‌ی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر دوورووی یه‌ك دراون و گرێدراوی یه‌كترن و خزمه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش به یه‌كتر ده‌ده‌ت.
جه‌نابی سه‌رۆك.. ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
چاره‌نووسی گۆی زه‌وی له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه له ئایندهی نه‌وه‌كانمان ده‌كات... له‌وانه‌یه له روویسیاسییهوه كۆك و ته‌با نه‌بین، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر گۆڕانی كهشوههودا كه هه‌ڕه‌شه له هه‌موومان ده‌كات، ده‌بێت یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگ بین.
به گوێره‌ی راپۆرتی شه‌شه‌می پێشبینییه‌كانی ژینگه‌ی جیهانی ناوچه‌ی خۆرئاوای ئاسیا، له‌مڕۆدا وڵاته‌كه‌مان رووبه‌ڕووی دۆخێكی سهختیگۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌بێته‌وه وه‌ك به بیابان بوون و كه‌می ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان كه عێراقیان كردۆته یه‌كێك له لاوازترین ئه‌و پێنج دهوڵهتهیگیرۆدهی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وان.
عێراق له ساڵی 1992 رێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و رێككه‌وتننامه‌ی پاریسی ساڵی 2015 ی په‌سه‌ند كردووه،له ئێستادا كار له‌سه‌ر ستراتیژێك ده‌كه‌ین كه ئامانجی پاراستنی ژینگه و هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامه تا ساڵی 2030، له‌وپێناوه‌دا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نیشتمانیمان بۆ وه‌رچه‌رخاندن و جێگیركردنی ئابوورییه‌كی سه‌وزپۆش گه‌ڵاڵه كردووه كه ده‌توانێت هه‌لی وهبهرهێنانیتازه له عێراق بڕه‌خسێنێت و ده‌سته‌به‌ری به‌شدارییه‌كی كاراتری كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وادا.
ئه‌ركی سه‌رشانمانه وادی رافیده‌ین ببوژێنینه‌وه... ئه‌م ناوچه‌یه پێشتر له‌به‌ر سه‌وزپۆشی و به‌پیتی خاكه‌كه‌ی، به خاكی ره‌ش و بهههشتیعهدهن ناسراوه، پێگه‌ی جوگرافی عێراقیش ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ژینگه جۆراوجۆرهكهی له دارخورما و زۆنگا و چیاكانیكوردستان، بۆیه ده‌كرێت عێراق له‌م رووه‌وه ببێته پێشه‌نگێك بۆ سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌شیان پێویستی بهپشتیوانییهكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا پاڵپشتی له عێراق بكات، تاوه‌كو بتوانێت ئه‌و سیاسه‌ت و ستراتیژییه نیشتمانییانهیجێبهجێ بكات.
ته‌نگژه‌ی كه‌شوهه‌وا ته‌نگژه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانه، خۆگونجاندن له‌گه‌ڵیدا و سنورداركردنی مه‌ترسییه‌كانیشی به كۆششی تاكلایه‌نه مهیسهرنابێت، ئه‌م پرسه پێویستی به ده‌ستباری به‌كۆمه‌ڵی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان هه‌یه، بێ هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌وڵه‌تان ناتوانینرووبهڕووی مه‌ترسییه‌كانی گۆرانی كه‌شوهه‌وا ببینه‌وه، دیارده‌كانی هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لوولی لمین و كه‌می ئاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و به‌بیابان بوون، دیارده‌ی سنووربڕن و بێ هه‌ماهه‌نگی و نه‌خشه‌سازییه‌كی باڵای نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش چاره‌سه‌ر نابن، بۆیه پێویسته له‌و پێناوهداپلانه نیشتمانی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كبخرێن و ته‌واوكه‌ری یه‌كتربن.
خوشك و برایانی به‌ڕێز..
عێراق كه‌وتۆته نێو جه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه كه به‌ده‌ست جه‌نگ و ململانێی سه‌خته‌وه ده‌ناڵێنێت، هۆكاره‌كه‌ش داڕمانی سیستهمیئهمنی و سیاسییه له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا، لاتهریكبوونی عێراق له‌و ماوه‌یه‌دا كه به رۆڵی سرووشتی خۆی هه‌ستێت، یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی له‌ده‌ستدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی له ناوچه‌كه‌دا.
له سایه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌جه‌دا، عێراق سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگی گرتۆته‌به‌ر له‌وه‌ی پشتیوانی له گفتوگۆ و خاوكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان و بنیاتنانلهسهر خاڵه هاوبه‌شه‌كان ده‌كات.. بۆیه پێداگرین له‌وه‌ی ناوچه‌كه پێویستی به كۆسیسته‌مێكی نوێ هه‌یه كه له‌سه‌ر هاریكاری و ههماههنگیئابووری نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی به‌ند بێت، كۆسیستهمێك بتوانێت به‌ره‌نگاری ئاڵینگارییههاوبهشهكانی وه‌ك تیرۆر و توندڕه‌ووی و گۆرانكارییه ئابووری و نه‌بوونی هه‌لی كار بۆ گه‌نج و لاوه‌كانمان و لێكه‌وته مهترسیدارهكانیگۆڕانكارییهكانی كه‌شوهه‌وا ببێته‌وه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه حكومه‌تی عێراق له به‌غدا كۆنگره‌ی هاریكاری و شه‌راكه‌تی سازدا، ئامانجیشمان ئه‌وه بوو بڵێین له بری ئه‌وه‌ی عێراقناوچهیهك بێت بۆ ململانێ، ده‌كرێت ببێته خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، بۆیه به‌رقه‌راربوونی ئاشتی له ناوچهكهبێ عێراق مه‌یسه‌ر نابێت.. عێراقێكی ئارام و سه‌قامگیر و خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واو كه بتوانێت رۆڵه میحوهرییهكەی جارانی له ناوچهكهدابگێڕێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به پشتیوانییه‌كی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و كۆتاییهێنان به كێبڕكێ و ململانێی ئه‌وانی دیكه هه‌یه له‌سه‌ر خاكیعێراق.
پێویسته ئاماژه<<