میدیای گۆڕان ھێرشی تووند دەکاتەسەر پارتی

05-10-2021 10:58

پەرەگراف

میدیای بزووتنەوەی گۆڕان ھێرشی تووند دەکاتەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوەش لە چوارچێوەی تووندبوونەوەی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن کە لە کۆتا ڕۆژەکانیدایە.

کەناڵی کەی ئێن ئێن سەربە بزووتنەوەی گۆڕان، ڕەخنەی تووند لە پارتی و سیاسەتەکانی دەگرێت و باس لە چەند دۆسیەیەک دەکات، لەوانە؛ ھەناردەی نەوت و ئابوریی سەربەخۆو قەرزاریی حکومەتی ھەرێم، دۆسیەی شەنگال و زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس و چالاکان.

ئەمە یەکەمجارە بەو جۆرە ھێرش بکرێتەسەر پارتی لە میدیای گۆڕانەوە لەوەتەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی پێکھێنراوە.

ھەرچەندە گۆڕان بەشێکە لە حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی پارتی، بەڵام لە ھەڵمەتی بانگەشەدا کاندیدو ھەڵسوڕاوەکانیان بە زمانێکی تووند بەرامبەر پارتی قسە دەکەن.