دەوامی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم كەم كرایەوە؛ چەند بڕیارێكی نوێ بۆ ڕێگریی لە كۆرۆنا

01-03-2020 02:53


پەرەگراف

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەیانێكدا چەند بڕیارێكی نوێی ڕاگەیاند تایبەت بە ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەو چوارچێوەیەدا دەوامی فەرمانگەكان 2 كاتژمێر كەم دەكرێتەوە.

لە بەیانەكەدا هاتووە كە لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێك دراون‌و داواش لە هاووڵاتییان كراوە سەردانی فەرمانگەكانی حكومەت نەكەن مەگەر بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت.