پەرەگراف ئەنجامی دەقیقی دەنگدانی تایبەت لە 3 بازنەی سلێمانی بڵاودەكاتەوە

09-10-2021 09:57

پەرەگراف

ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە سێ بازنەی سلێمانی، بە وردیی‌و دەقیقی لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەست پەرەگراف كەوتووەو بڵاوی دەكاتەوە.

ئەو سەرچاوە تایبەتەی پەرەگراف دەڵێت "ئەو ئەنجامانەی لە دوێنێ شەوەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێنەوە وردو ڕاست نین، بەوپێیەی دەنگدەری تایبەت بۆی هەبووە لە بازنەیەكی دەنگدانەوە دەنگ بە كاندیدی بازنەیەكی دیكەو ناوچەیەكی دیكەش بدات، بەڵام ئەو ئەنجامانەی بڵاوكراونەتەوە لەسەر بنەمای ناوچەكان بووە، بۆ نمونە؛ دەنگی ئەو دەنگدەرە حساب نەكراوە كە لە ڕانیەوە دەنگی بۆ كاندیدێكی گەرمیانداوەو بە پێچەوانەشەوە".

بەپێی ئەنجامە دەقیقەكانی 39 بنكەی پارێزگای سلێمانی(لەكۆی 41 بنكە كە دەنگی تایبەتی تێدا دراوە -جگە لە 9 بنكەی ئاوارەكان‌و 2 بنكە بۆ زیندانییەكان-)، ئەم 5 كاندیدە زۆرترین دەنگەكانیان هێناوە لەم بازنانەی هەڵبژاردن (پەرەگراف دەنگی سەرجەم كاندیدەكانی لەبەردەستدایە، بەڵام تەنها بڵاوكردنەوەی 5 زۆرترین دەنگ بە پێویست دەزانێت):

بازنەی دووی سلێمانی

ئەم بازنەیە گەڕەكەكانی باشوری سلێمانی‌و قەزای قەرەداغ‌و ناحیەی بازیان دەگرێتەوە، 16 كاندید كێبڕكێ لەسەر پڕكردنەوەی 3 كورسیی بازنەكە دەكەن كە یەكێكیان بۆ كۆتای ژنانە.

ئەنجامە دەقیقەكانی 5 زۆرترین دەنگ لە دەنگدانی تایبەت بۆ ئەم بازنەیە

بڕیار ڕەشید 1916 دەنگ
ئاسۆ فەرەیدوون 1580 دەنگ
ڕێزان ئەحمەد هەردی 529 دەنگ
سەركەوت شەمسەدین 501 دەنگ
بەدریە ئیبراهیم 338 دەنگ

بازنەی سێی سلێمانی

هەڵەبجە، پێنجوێن، سەیدسادق‌و شارەزوور دەگرێتەوە، سێ كورسیی بۆ دانراوەو یەكێكیان بۆ كۆتای ژنە.

ئەنجامە دەقیقەكانی 5 زۆرترین دەنگ لە دەنگدانی تایبەت بۆ ئەم بازنەیە

چرۆ حەمەشەریف 2759 دەنگ
ئەحمەدی حاجی ڕەشید 727 دەنگ
ئەشواق جاف 609 دەنگ
موسەنا ئەمین 411 دەنگ
ئاریان تاوگۆزی 224 دەنگ

بازنەی چواری سلێمانی

قەزاكانی ڕانیە، دوكان، پشدەر دەگرێتەوە، یانزە كاندید لە كێبڕكێدان بۆ بردنەوەی چوار كورسی بازنەكە كە یەكێكیان كۆتای ژن دەبێت.

ئەنجامە دەقیقەكانی 5 زۆرترین دەنگ لە دەنگدانی تایبەت بۆ ئەم بازنەیە

غەریب ئەحمەد 4382 دەنگ
بەدریە حسێن 3894 دەنگ
سۆران عومەر 1623 دەنگ
ناسكە عەبدوڵا 891 دەنگ
سروە عەبدولواحید 854 دەنگ