پەرەگراف ئەنجامی دەقیقی دەنگدانی تایبەت لە 2 بازنەی هەولێر بڵاودەكاتەوە

09-10-2021 10:22

پەرەگراف

ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە دوو بازنەی هەولێر، بە وردیی‌و دەقیقی لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەست پەرەگراف كەوتووەو بڵاوی دەكاتەوە، كۆی پارێزگای هەولێر دابەشی سەر چوار بازنەی هەڵبژاردن كراوە.

بەپێی ئەنجامە دەقیقەكانی 46 بنكەی پارێزگای هەولێر(لەكۆی 52 بنكە كە دەنگی تایبەتی تێدا دراوە-جگە لە 20 بنكەی دەنگدانی ئاوارەكان-)، ئەم 5 كاندیدە زۆرترین دەنگەكانیان هێناوە لەم بازنانەی هەڵبژاردن (پەرەگراف دەنگی سەرجەم كاندیدەكانی لەبەردەستدایە، بەڵام تەنها بڵاوكردنەوەی 5 زۆرترین دەنگ بە پێویست دەزانێت):

بازنەی سێی هەولێر

ئەم بازنەیە خۆرئاوای قەزای هەولێرە، گەڕەكەكانی (كوران، نەورۆز، تەیراوە، عەنكاوە، ئازادی..) دەگرێتەوە، سێ كورسیی پەرلەمانی بۆ دانراوەو یەكێكیان بۆ كۆتای ژنە.

ئەنجامە دەقیقەكانی 5 زۆرترین دەنگ لە دەنگدانی تایبەت بۆ ئەم بازنەیە

ڕێبوار هادی 1117 دەنگ
هەرێم كەمال خورشید 482 دەنگ
لەیلا ئەكرەم 229 دەنگ
نایف لەتیف 142 دەنگ
عومەر ڕەسوڵ حمد 130 دەنگ

بازنەی چواری هەولێر

ئەم بازنەیە گەڕەكەكانی (حەسارۆك، شۆڕش، باداوە، زانكۆ، روناكی، برایەتی، سەیداوە، راپەڕین و ناوەوەی شەقامی 30 مەتری) دەگرێتەوە، چواری كورسیی بۆ تەرخان كراوە كە یەكێكیان بۆ كۆتای ژنە.

ئەنجامە دەقیقەكانی 5 زۆرترین دەنگ لە دەنگدانی تایبەت بۆ ئەم بازنەیە

مەریوان قەرەنی 1140 دەنگ
نەهلە قادر 814 دەنگ
مژدە ئیسماعیل 646 دەنگ
عەبدولستار مەجید 479 دەنگ
محەمەد ئیسماعیل 219 دەنگ