کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدان بڵاوکردەوە

11-10-2021 09:16
وەرگرتنی پەنجەمۆر لە بنکەیەک لە سلێمانی 10-10-2021. وێنە؛ پەرەگراف

پەرەگراف

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی گشتی بڵاوکردەوەو لەسەر ئاستی عێراق لەسەدا ٤١ی دەنگدەران بەشداربون لەپڕۆسەکە.

بەرزترین ڕێژەی بەشداریی لە عێراق، لە دھۆک بووە کە ٪‏٥٤ بووەو نزمترین لە بەری ڕەسافەی بەغداد بووە کە ٪‏٣١ بووە.

بەپێی ئامارەکان ڕێژەکە لە شارەکانی کوردستان بەم جۆرەیە؛

ھەولێر ٪٤٦

سلێمانی ٪٣٧

دھۆک ٪٥٤

کەرکوک ٪٤٤

بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکە ئاشکرا بکات، ھەرچەندە لە شەوی ڕابردووەوە میدیاکان بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان و تاڕادەیەک ڕوون بووەتەوە لە ھەر بازنەیەک کام کاندید سەرکەوتووە.