په‌ره‌گراف
بۆ جاری چواره‌م دادگاییكردنی به‌ده‌ل به‌رواری و ئومێد به‌رۆشكی، چالاكانی ده‌ستگیركراوی بادینان دواخرا. پارێزه‌ران و په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن "هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تاوانكاری" له دۆسیه‌كه‌دا بوونی نییه. عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتی "مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری نزیكه‌ی 50 كیلۆ كێشی دابه‌زیوه".
هه‌رێم ڕه‌فعه‌ت، پارێزه‌ری دۆسیه‌ی ده‌ستگیركراوانی بادینان، سه‌باره‌ت به هۆكاری دواخستنی دادگاییكردنه‌كه ڕایگه‌یاند "یه‌كێك له‌و دادوه‌رانه‌ی وه‌كوو ئه‌ندامی دادگای تاوانه‌كانی دووی هه‌ولێر دانراوه، تا ئێستا په‌یوه‌ندیی به دادگاكه‌وه نه‌كردووه، به‌و پاساوه دادگاییكردنی دوو گیراوه‌كه‌ی بادینان دواخرا".
ئه‌و پارێزه‌ره وتیشی "ئه‌گه‌ر دادگاییكردنه‌كه به‌ڕێوه بچوایه، ئێمه ده‌مانتوانی به‌ڵگه‌ی بێتاوانییان پێشكه‌ش بكه‌ین. دۆسیه‌كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تاوانكاریی تێدا نییه. ئه‌گه‌ر دادگا یاساییانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كه بكردایه، ده‌بوو ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكات تا ڕۆژی دادگاییكردنیان".
هه‌رێم ڕه‌فعه‌ت جه‌ختی كرده‌وه كه "دۆسیه‌كه موماته‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت و ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت یه‌كلایی ببێته‌وه".
هاوكات ده‌سته‌ی پارێزه‌ران داوای له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كرد له‌سه‌ر دواخستن و موماته‌ڵه كردن به دۆسیه‌كه‌وه "بێته سه‌ر هێڵ، تا كاره‌ساتی لێ نه‌کەوتووه‌ته‌وه".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ڵێت "كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی بێبنه‌مای وه‌كوو گرووپی چه‌كداری، ڕێكخراو و كاری تیرۆریستی و سیخوڕی دراوه‌ته پاڵ ئه‌م چالاكانه، به‌ڵام بچووكترین به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر نییه، نه ڤیدیۆ، نه شاهێد، نه دانپێدانان. چوار شاهێدیان هێنا كه هه‌ر چواریان ڕەتیان کردەوە ئه‌م كه‌سانه تاوانیان ئه‌نجام دابێت".
لای خۆیشیه‌وه ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، وتی "15 مانگه 81 كه‌س له زینداندان، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كۆتایی به‌م شانۆگه‌رییه بهێنێت".
* ئومێد بەرۆشكی سزای ساڵێكی دیكە زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا
* دادگاییكردنی بەرواری و بەرۆشكی دوای ساڵێك لە دەستگیركردنیان؛ "نادادپەروەرییەكی گەورە"