بافڵ تاڵەبانی: لەگەڵ براکانمان لە گۆڕان پێکەوە دەمێنینەوە و کار بۆ ئایندەیەکی گەشتر دەکەین

13-10-2021 06:32
سەردانی ئەمڕۆی بافڵ تاڵەبانی بۆلای بزووتنەوەی گۆڕان

پەرەگراف

بافڵ تاڵەبانی بزووتنەوەی گۆڕان دڵنیایی دەداتە بزووتنەوەی گۆڕان کە پێکەوە دەمێننەوەو دەڵێت: ئەو کورسیانەی هاوپەیمانی كوردستان بەدەستیھێناوە بەرھەمی ھەوڵی گۆڕان و یەکێتی بووە.

ئەو وتانەی بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بووە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە کە بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی بزووتنەوەکەی کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بافڵ تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەبارەی دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕانو خۆئامادەکردن بۆ ئەگەر و پێشھاتەکان.

بافڵ تاڵەبانی لە دیدارەکەدا روونیکردووەتەوە، یەکێتی، بزوتنەوەی گۆڕان بە شەریکی راستەقینەی خۆی دەزانێت، "وەک ھاوبەشێکی سیاسی گرنگ دەمانەوێت پێکەوە ئاڕاستەی سیاسی بگۆڕین و داکۆکی لەمافەکانی گەلەکەمان بکەین. دەمانەوێت پێکەوە پرۆژەی نوێمان ھەبێت و بەدیدێکی نوێوە کاربکەین بۆ کوردستانەکەمان".

ھاوسەرۆکی یەکێتی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەو کورسیانەی هاوپەیمانی كوردستان بەدەستیھێناوە بەرھەمی ھەوڵی گۆڕان و یەکێتی بووکە بەو ژمارە كاندیدەوە دەچێتە بەغدا بۆ داكۆكیكردن لە بەرنامەی كوردستانییو زامنكردنی شایستە داراییو سیاسییەكانی كوردستان بەناوچە دابڕاوەكانیشەوە، "ئەركی داكۆكیكردنی لە مافەكانی گەلی كوردستانی گرتۆتە ئەستۆو بە یەكریزی هاوپەیمانیلەگەڵ نوێنەرایەتی دیكەی كورد دەتوانین خۆشگوزەرانی زیاتر و ئارامی دابینبکەین".

لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردن و بەدەست نەھێنانی کورسیی لەلایەن گۆڕانەوە، بافڵ تاڵەبانی گوتویەتی "لەژیانی سیاسیدا حیزب بەزۆرھەورازو نشێودا دەڕوات، بەڵام گرنگ ئەوەیە یەکێتی و گۆڕان لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی کوردستان بەرە و پرۆژەی سیاسی ھەنگاوبنێین وخەونی کاک نەوشیراون و سەرۆک مام جەلال جێبەجێبکەین بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی و  پرۆژەی ھاوبەشیشمان ھەبێت بۆ چاکسازیو زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و گۆڕانکاریی ریشەیی لە ئیدارەدان، بەڕێوەبردن، چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان، گلەیی و رەخنەکانیکۆمەڵانی خەڵکیش بەھەند وەربگرین و بیکەینە دەستمایەی سەرکەوتنی داھاتوومان".

ھاوسەرۆکی یەکێتی دووپاتیکردووەتەوە، لەگەڵ براکانیان لە گۆڕان پێکەوە دەمێننەوە و کار بۆ ئایندەیەکی گەشتر دەکەن.