ڕاگەیەندراوێک لە بەرھەم ساڵح و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی ھەڵبژاردن

15-10-2021 01:28
جیاكردنەوەی دەستیی وێستگەیەكی دەنگدان لە سلێمانی/10-10-2021. وێنە؛ پەرەگراف

پەرەگراف

سەرۆککۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بەیاننامەیەکی ھاوبەشیان لەبارەی پڕۆسەی ھەڵبژاردن و ناڕەزایی لەئەنجامەکان بڵاوکردەوەو دەڵێن: ناڕەزاییەکان لە چوارچێوەی یاسادا جێی قبوڵکردنە.

بەرھەم ساڵح و فایەق زێدان، پشتیوانی خۆیان بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دەسەڵاتی دادوەری تایبەت بەو بابەتە  دووپاتدەکەنەوە.

دەقی راگەیەندراوی ھاوبەشی سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری

وەک بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و دەستووری و یاساییەکان، ھەروەھا بۆ پاراستنی پرۆسەی دەستووری و دیموکراسی وڵات و پارێزگاری لەبەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق، ھاوکات لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق و کارکردن بۆ ئەوەی وڵات نەبرێت بە ئاڕاستەیکێشمەکێش و دۆخێکی نەخوازراو کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی گشتی بکات.

لەو چوارچێوەیەدا جەختدەکەینەوە لە گەڕانەوە بۆ خەڵک لەسەر بنەمای دەستوور، چونکە خەڵک سەرچاوەی شەرعییەتی حوکمڕانییە وهەڵبژاردنیش مافێکی نیشتمانی و رێگەچارەیەکی دێموکراسی و ئاشتیانەیە بۆ گەڕانەوە بۆ خەڵک و بژاردەکانی، بۆیە پێویستە متمانەیگەلی عێراق بە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان بگێڕینەوە، تاوەکو ھەڵبژاردنەکان ببێتە مایەیی ھێنانەئاراوەی خواستی راستەقینەی گەل.

ھەروەھا سەبارەت بەو ناڕەزاییانەی کە هەیە لەسەر  بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە لەچوارچێوەی یاساجێی قبوڵکردنە، بۆیە مامەڵەکردن و یەکلایکردنەوەی پێویستە بەپێی دەستوور و یاسا دەبێت.

ھاوکات پشتیوانی خۆمان بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دەسەڵاتی دادوەری تایبەت بەو بابەتە  دووپاتدەکەینەوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەودۆسیەیە، ھەروەھا جەختدەکەینەوە لەگرنگی رەچاوکردنی هەموو ئەو سکاڵا و تانانەی کە بەرزکراوەتەوە لەسەر  پرۆسەی هەڵبژاردن بەپیشەیی و بەرپرسیارێتی و بێلایەنی تەواو.

داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەین بەرپرسیارێتی نیشتمانی و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات لەبەرچاو بگرن، و پابەندبن بە پاراستنی ئارامیو زمانی عەقڵ و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزکردنی دۆخەکە کە دوور نییە کاریگەری لەسەر ئاشتی و ئاسایشی گشتی بکات، ھەروەکدووپاتدەکەینەوە لەگرنگی یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ ھێنانەدی داواکارییە نیشتمانییەکان کە چاوەرێ دەکرێت بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنینوێنەران کە گوزارشت بێت لە خواستی گەل و ھێنانەکایەوەی چاکسازی بنەڕەتی و گەشەپێدان، و کارکردن بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی کاراکە کار بکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و چەسپاندنی دەوڵەتی توانادار کە داوا رەواکانی خەڵک رووەو و ئایندەی باشتربھێنێتەدی.

د. بەرھەم ساڵح

سەرۆک کۆمار

 

دادوەر د. فایەق زێدان

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری