كۆتا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە پێنج بازنەكەی سلێمانی؛ گۆڕانكاری بەسەر ژمارەی دەنگەكاندا هاتووە؟

17-10-2021 12:47

پەرەگراف

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامی كۆتایی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاو كردەوە. بەپێی ئەنجامەكان، بەرارورد بە ئەنجامی بەرایی ڕاگەیەندراوی پێشوو هیچ گۆڕانكارییەك لە دابەشبوونی كورسییەكانی هەڵبژاردن بەسەر لایەنەكاندا لە پێنج بازنەكەی پارێزگای سلێمانی ڕووی نەداوە.

تەنیا گۆڕانكاری لە كورسییەكی بازنەی چوار ڕووی داوە، ئەویش لە نێوان دوو كاندیدی یەكێتی كە بەپێی ئەنجامی پێشتر ڕزگار ئیبراهیم دەرچووبوو، بەڵام بەپێی ئەنجامی كۆتایی بەرایی دەنگدان كورسییەكە لە بەرژەوەندیی كاروان یاروەیس یەكلایی بووەتەوە.

بەپێی ئەنجامەكان، لە ھەر پێنج بازنەكەی پارێزگای سلێمانی، یەكێتی هەشت كورسیی بردووەتەوە و دوای ئەو نەوەی نوێیە بە پێنج كورسی، هەریەك لە پارتی و یەكگرتوو یەكی دوو كورسی و كۆمەڵی دادگەریش یەك كورسیی بەدەست هێناوە.

بزووتنەوەی گۆڕانیش لە ھیچ بازنەیەك كاندیدی دەرنەچووە و زەرەرمەندترین حیزبی ھەڵبژاردنەكەیە.

كۆمیسیۆن جەخت دەكاتەوە كە ئەمە ئەنجامی كۆتایی نییە و لایەنەكان دەتوانن تانە لە ئەنجامە ڕاگەیەندراوەكان بدەن.

ئەنجامی دەنگدانی بازنەی یەك لە سلێمانی:

ڕێبوار عەبدولڕەحمان - نەوەی نوێ - 18640 دەنگ

یادگار مەحموود - پارتی - 9477 دەنگ

نەرمین مەعرووف - یەكێتی - 8433 دەنگ

دارا سێكانیانی - یەكگرتوو - 8157 دەنگ

ئەنجامی دەنگدانی بازنەی دوو لە سلێمانی:

بەدریە ئیبراھیم - نەوەی نوێ - 25022 دەنگ

بڕیار ڕەشید - یەكێتی - 14780 دەنگ

ئاسۆ فەرەیدون - یەكێتی - 11765 دەنگ

ئەنجامی دەنگدانی بازنەی سێ‌ لە سلێمانی:

چرۆ حەمەشەریف - یەكێتی - 15952 دەنگ

موسەننا ئەمین - یەكگرتوو - 14719

ئاریان تاوگۆزی - نەوەی نوێ - 12082

ئەنجامی دەنگدانی بازنەی چوار لە سلێمانی:

سروە عەبدولواحید - نەوەی نوێ - 28987 دەنگ

سۆران عومەر - كۆمەڵ - 25116 دەنگ

غەریب ئەحمەد - یەكێتی - 19714 دەنگ

بەدریە حسێن - یەكێتی - 17307 دەنگ

ئەنجامی دەنگدانی بازنەی پێنج لە سلێمانی:

موەفەق حسێن - نەوەی نوێ - 21587 دەنگ

شوان محەمەد - پارتی - 9521

سروە محەمەد - یەكێتی - 7851

كاروان یاروەیس - یەكێتی - 7504