كۆتا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە هەولێر و دهۆك؛ كورد لە نەینەوا چەند كورسیی بەدەست هێناوە؟

17-10-2021 01:27

پەرەگراف

بەپێی ئەنجامی كۆتایی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە ئەمشەو لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاو كرایەوە، پارتی لە پارێزگای هەولێر 11 و دهۆكیش هەشت كورسیی بەدەست هێناوە. لە دوای ئەویش نەوەی نوێ‌ دێت بە سێ‌ كورسی. هەریەكە لە یەكێتی و یەكگرتوویش یەكی دوو كورسییان بەدەست هێناوە.

لە پارێزگای نەینەوایش پارتی نۆ كورسی و هاوپەیمانیی كوردستان یەك كورسیی بەدەست هێناوە كە كاندیدێكی یەكێتییە.

ئەنجامی دەنگدان لە بازنەكانی هەولێر

بازنەی یەكی هەولێر:

نەهرۆ مەحموود - پارتی - 44928 دەنگ

سیپان عەزیز - پارتی - 37099 دەنگ

موحەممەد سدیق - پارتی - 33656 دەنگ

جوان عەبدوڵڵا - پارتی - 12843 دەنگ

بازنەی دووی هەولێر:

وەزیرە ئەحمەد - نەوەی نوێ - 22511 دەنگ

خدر عەلی - پارتی - 22207 دەنگ

ئامانج مەحموود - پارتی - 19329 دەنگ

كوردۆ عومەر - یەكێتی - 17206دەنگ

بازنەی سێی هەولێر:

ڕێبوار هادی - پارتی - 21068 دەنگ

ڤیان عەبدولعەزیز - نەوەی نوێ - 13483 دەنگ

لەیلا ئەكرەم - پارتی - 8759 دەنگ

بازنەی چواری هەولێر

موحەممەد ئیسماعیل - نەوەی نوێ - 21937 دەنگ

مەریوان قەرەنی - پارتی - 18781 دەنگ

سەباح سوبحی - پارتی - 15439 دەنگ

نەهلە قادر - پارتی - 12460 دەنگ



ئەنجامی دەنگدان لە بازنەكانی دهۆك

بازنەی یەكی دهۆك:

جەمال كۆچەر - یەكگرتوو - 56702 دەنگ

خالید سەلیم - پارتی - 29083 دەنگ

خەلیل غازی - پارتی - 26487 دەنگ

ئەڤین سەلیم - پارتی - 19265 دەنگ

بازنەی دووی دهۆك:

سەگڤان یوسف - پارتی - 28003 دەنگ

عومەر كۆچەر - یەكگرتوو - 24442 دەنگ

زۆزان عەلی - پارتی - 21457 دەنگ

بازنەی سێی دهۆك:

موەفەق شەهاب - پارتی - 29990 دەنگ

چیای تەیموور - پارتی - 25846 دەنگ

ئیمان عەبدولڕەزاق - یەكێتی - 18695 دەنگ

ڤیان سەبری - پارتی - 18502 دەنگ