كۆتا ئەنجامی بەرایی دەنگی لایەنە كوردییەكان لە سەرتاسەری عێراق؛ كورد ژمارەی كورسییەكانی زیاد كردووە

17-10-2021 02:23

پەرەگراف

بەپێی كۆتا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، لایەنە كوردییەكان 63 كورسییان بەدەست هێناوە، بەوەش ژمارەی كورسییەكانیان بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو كە 58 كورسی بوو، پێنج كورسی زیادی كردووە.

پارتی دیموكرات بە 33 كورسی براوە یەكەمی هەڵبژاردنە لەناو لایەنە كوردییەكاندا، پێشتر پارتی 25 كورسی لە پەرلەمانی عێراق هەبوو، بەوەیش ژمارەی كورسییەكانی هەشت كورسی زیادی كردووە.

هەرچی یەكێتیی نیشتمانییشە كە براوەی دووەمی هەڵبژاردنە، كورسییەكانی لە 18وە كەمكردووەتەوە بۆ 16. نەوەی نوێ‌ سێیەم لایەنی براوەی كوردە و ژمارەی كورسییەكانی لە چوارەوە كردووە بە نۆ.

یەكگرتووی ئیسلامیش براوەی چوارەمی هەڵبژاردنە و ژمارەی كورسییەكانی لە دووەوە كردووە بە چوار. كۆمەڵی دادگەری كە ئێستا براوەی پێنجەمی هەڵبژاردنە، ژمارەی كورسییەكانی كەمی كردووە و لە دووەوە بووە بە یەك.

لەم نێوەندەدا بزووتنەوەی گۆڕان زیانمەندترین لایەنی كوردییە لە هەڵبژاردنەكەدا. بزووتنەوەكە پێشتر پێنج كورسیی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەبوو، بەڵام ئەم جارە كە لەگەڵ یەكێتی هاوپەیمانیی كوردستانی پێكهێنابوو، هیچكام لە كاندیدەكانی نەیاتوانی دەنگی پێویست بۆ دەرچوون بەدەست بهێنن و هیچ كورسییەكی لە هەڵبژاردندا بەدەست نەهێناوە.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە هەڵبژاردنەكە بە "بێگەرد" وەسف دەكات، هاوكات دەڵێت ئەمە ئەنجامی كۆتایی نییە و لایەنە ناڕازییەكان دەتوانن سكاڵا لەسەر ئەنجامەكان تۆمار بكەن.

لە یەكەم كاردانەوەشدا چوارچێوەی هەماهەنگكاری شیعەكان كە لایەنە ناڕازییەكانن لە ئەنجامی ھەڵبژاردن، ڕایانگەیاند كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بە تەواوەتی ڕەتدەكەنەوە دوای ئەوەی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن سوور بووە لە ڕاگەیاندنی ئەو ئەنجامانە كە ئەوان تانەیان لێ داوە.

ئەو لایەنانە جەخت دەكەنەوە كە بەرپرسیارێتیی شكستی هەڵبژاردن و خراپ بەڕێوەبردنی لە ئەستۆی كۆمیسیۆندایە كە كاریگەریی نەرێنی لەسەر ڕێڕەوی دیموكراسی و تەبایی كۆمەڵایەتی دادەنێت.

براوەی یەكەمی هەڵبژاردنیش لەسەر ئاستی عێراق، ڕەوتی سەدرە كە 72 كورسیی بەدەست هێناوە، پاشان هاوپەیمانیی تەقەدوم دێت كە 37 كورسیی بەدەست هێناوە، كاندیدە سەربەخۆكانیش كە 35یان دەنگی پێویستیان بۆ بردنەوەی كورسی بەدەست هێناوە، لە پلەی سێیەمی براوەكانی هەڵبژاردندا دێن.

دەنگەكانی كورد لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق

ئەنجامی هەڵبژاردن لە بازنەكانی سلێمانی

بازنەی یەكى سلێمانی:

ڕێبوار عەبدولڕەحمان - نەوەی نوێ - 18640 دەنگ

یادگار مەحموود - پارتی - 9477 دەنگ

نەرمین مەعرووف - یەكێتی - 8433 دەنگ

دارا سێكانیانی - یەكگرتوو - 8157 دەنگ

بازنەی دووى سلێمانی:

بەدریە ئیبراھیم - نەوەی نوێ - 25022 دەنگ

بڕیار ڕەشید - یەكێتی - 14780 دەنگ

ئاسۆ فەرەیدون - یەكێتی - 11765 دەنگ

بازنەی سێى سلێمانی:

چرۆ حەمەشەریف - یەكێتی - 15952 دەنگ

موسەننا ئەمین - یەكگرتوو - 14719

ئاریان تاوگۆزی - نەوەی نوێ - 12082

بازنەی چوارى سلێمانی:

سروە عەبدولواحید - نەوەی نوێ - 28987 دەنگ

سۆران عومەر - كۆمەڵ - 25116 دەنگ

غەریب ئەحمەد - یەكێتی - 19714 دەنگ

بەدریە حسێن - یەكێتی - 17307 دەنگ

بازنەی پێنجى سلێمانی:

موەفەق حسێن - نەوەی نوێ - 21587 دەنگ

شوان محەمەد - پارتی - 9521

سروە محەمەد - یەكێتی - 7851

كاروان یاروەیس - یەكێتی - 7504

 

ئەنجامی هەڵبژاردن لە بازنەكانی هەولێر

بازنەی یەكی هەولێر:

نەهرۆ مەحموود - پارتی - 44928 دەنگ

سیپان عەزیز - پارتی - 37099 دەنگ

موحەممەد سدیق - پارتی - 33656 دەنگ

جوان عەبدوڵڵا - پارتی - 12843 دەنگ

بازنەی دووی هەولێر:

خدر عەلی - پارتی - 25373 دەنگ

وەزیرە ئەحمەد - نەوەی نوێ - 24626 دەنگ

ئامانج مەحموود - پارتی - 23632 دەنگ

كوردۆ عومەر - یەكێتی - 18370 دەنگ

بازنەی سێی هەولێر:

ڕێبوار هادی - پارتی - 23093 دەنگ

ڤیان عەبدولعەزیز - نەوەی نوێ - 14168 دەنگ

لەیلا ئەكرەم - پارتی - 9306 دەنگ

بازنەی چواری هەولێر

موحەممەد ئیسماعیل - نەوەی نوێ - 24217 دەنگ

مەریوان قەرەنی - پارتی - 20384 دەنگ

سەباح سوبحی - پارتی - 16962 دەنگ

نەهلە قادر - پارتی - 13872 دەنگ


ئەنجامی هەڵبژاردن لە بازنەكانی دهۆك

بازنەی یەكی دهۆك:

جەمال كۆچەر - یەكگرتوو - 56702 دەنگ

خالید سەلیم - پارتی - 29083 دەنگ

خەلیل غازی - پارتی - 26487 دەنگ

ئەڤین سەلیم - پارتی - 19265 دەنگ

بازنەی دووی دهۆك:

سەگڤان یوسف - پارتی - 28003 دەنگ

عومەر كۆچەر - یەكگرتوو - 24442 دەنگ

زۆزان عەلی - پارتی - 21457 دەنگ

بازنەی سێی دهۆك:

موەفەق شەهاب - پارتی - 29990 دەنگ

چیای تەیموور - پارتی - 25846 دەنگ

ئیمان عەبدولڕەزاق - یەكێتی - 18695 دەنگ

ڤیان سەبری - پارتی - 18502 دەنگ

ئەنجامی هەڵبژاردن لە كەركووك (كورد)

بازنەی یەكی كەركووك:

شاخەوان عەبدوڵڵا - پارتی - 37744 دەنگ

ئومێد موحەممەد - نەوەی نوێ - 23090 دەنگ

دیلان غەفوور - یەكێتی - 21510 دەنگ

سەباح حەبیب - یەكێتی 15708 دەنگ

بازنەی دووی كەركووك:

گەیلان قادر - یەكێتی - 13239 دەنگ

نەجوە حەمید كاكەیی - پارتی 11887 دەنگ

ئەنجامی هەڵبژاردن لە بازنەكانی نەینەوا (كورد)

بازنەی یەكی نەینەوا:

ئیخڵاس دلێمی - پارتی - 16408 دەنگ

توعمە لهێبی - پارتی - 13321 دەنگ

ئەحلام ڕەمەزان - یەكێتی - 7135 دەنگ

بازنەی دووی نەینەوا:

كاڤین سەعید - پارتی - 15625 دەنگ

شەریف سڵێمان - پارتی - 14691 دەنگ

شێروان دووبەردانی - پارتی - 11895 دەنگ

عه‌بدولسه‌لام شه‌عبان - پارتی - 8671 ده‌نگ

بازنەی سێی نەینەوا:

مەحما خەلیل - پارتی - 17790 دەنگ

ڤیان دەخیل - پارتی - 11938 دەنگ

ماجید خەلف - پارتی - 8556 دەنگ

بازنەی چواری نەینەوا:

ئیبراهیم محەمەد قەبۆ - پارتی - 16419 دەنگ

ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگای دیالە (كورد)

بازنەی چوار:

سۆزان مەنسوور - یەكێتی - 21722 دەنگ

ئەنجامی هەڵبژاردن لە پارێزگای سەلاحەددین (كورد)

بازنەی دوو:

كەریم شوكر - یەكێتی - 12158