بافڵ تاڵەبانی: پەرۆشی ئەوەین بەیەک تیم وەک بەرەیەکی نیشتمانیی کوردستانی بچینە بەغدا
پەرەگراف
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی ڕایگەیاند، پەرۆشی ئەوەن کورد بەیەک تیم وەک بەرەیەکی نیشتمانیی کوردستانی بچێتە بەغدا و بۆئەوەش دەست پێشخەریی یەکڕیزی و کۆکردنەوەی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەن.
ئەو وتانەی ھاوسەرۆکی یەکێتی لە میانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بووە لەگەڵ ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێم، تاڵەبانی دەشڵێت: دەمانەوێت جیاوازی و تێڕوانینەکان، لەودیو حەمرینەوە بکەینە خزمەت ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، بافڵ تاڵەبانی تێڕوانینە ئاماژەی بەخواستی یەکێتی کردووە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەسەربنەمای شەراکەتی نیشتمانیی و تەوافق، کە رەنگدانەوەی خواستی ھەموولایەک بێت.
لە دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لایەنە کوردستانییەکان ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ یەکڕیزیی و پێکھێنانی بەرەیەکی کوردستانییلە بەغداد.
بۆ ئەو مەبەستەش ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە، پارتی سەردانی یەکێتی و گۆڕانی کرد لە سلێمانی و پاشان سەردانی ژمارەیەک حزبی دیکەیشی کرد لە ھەولێر.
پارتیو یەكێتی سێ ساڵ لەمەوبەر لە پێكهێنانی حكومەتو دابەشكردنی پۆستەكان لە بەغداد گرژیی تووند لە نێوانیان دروست بوو بەتایبەت لەسەر پۆستی سەرۆككۆمار كە لەبەرژەوەندیی پارتی یەكلایی بووەوە.
پارتی پێیوایە، لە سێ ساڵی ڕابردوودا، حكومەتی عێراق سوودی لەو پەرتەوازەییە وەرگرتووە كە لە كوردستانو ناو لایەنە كوردییەكان هەبووە، ئێستا نایەوێت ئەو كەلێنە دروست ببێتەوە، لەکاتێکدا پارتی و یەکێتی نیەتیان لێ هێناوە بەشداریی بكەن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقكە لە نێوان سەدرییەكانو دەوڵەتی یاساو هاوپەیمانەكانی ململانێی لەسەرە.