بڕیاری نوێی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا: وەرگتنی ڤاکسین ناچارییە لە حکومەت و کەرتی تایبەت

25-10-2021 01:32

پەرەگراف

 

لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا ژمارەیەک بڕیاری نوێی ده‌ركرد، لەمەودوا وەرگرتنی ڤاكسین ده‌بێته‌ ناچارییو ھەرکەس پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا رایگه‌یاند، پێشنیازه‌كانیوه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كراون‌، پاشان بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ڕاگەیاند.

بڕیارە نوێیەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا:

1- بەستنی ماسک بۆ ھەموو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لە شوێنە داخراوەکان، دەبێتە ناچاری.

2- ھەموو فەرمانبەرانی حکومەت بە ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە لەماوەی دوو مانگدا ڤاکسین وەربگرن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

3- ھەموو ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، پێویستە کارتی ڤاکسینیان ھەبێت.

4- مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان، هه‌روه‌ها ئەو قوتابیانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە، دەبێت تاوەکو 1-12-2021 ڤاکسینیان وەرگرتبێت.

5- پرسەدانان بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

6- پێویستە مامۆستایانی ئایینی ھاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و رێنمایی تەندروستی.

7- دایکان و باوکان دەتوانن تاوەکو 31-10-2021 بڕیار بدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن.

8- لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەبێت بەشداربووان کارتی ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت.

9- پێویستە پۆلیسی ھاتووچۆ رێکارەکانی تایبەت بە شۆفێر و سەرنشینەکان جێبەجێ بکەن.