لاھور شێخ جەنگی و چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی لە یەکێتی دووردەخرێنەوە

02-11-2021 07:53

پەرەگراف

لیژنەیەکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاریدا بە؛ دوورخستنەوەی لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی و چوار ئەندامی سەرکردایەتی لەحیزبەکەیان، بە وتەی سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی بۆ پەرەگراف.

سەرچاوەکە وتیشی "بڕیارەکە ئێوارەی ئەمڕۆ دراوەو ئەو سەرکرادیەتییانە ئەوانەن کە لەگەڵ لاھور شێخ جەنگی دان".

سەرچاوەكە بۆ پەرەگراف ئاشكرای كرد كە "ئەو كەسانەی لە قۆناغی یەكەمدا لە ڕیزەكانی یەكێتی دوورخراونەتەوە، پێكهاتوون لە: لاهور شێخ جەنگی، شادومان مەلا حەسەن، ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەمەد و ئاراس شێخ جەنگی".

ئەو لیژنەیەی ئەو بڕیارەیداوە، پێشتر بە تایبەت بۆ دۆخی ناوخۆی ئەو حیزبە پێکھێندرابوو لە دوای ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ٨ی تەمووز.