مەكتەبی سیاسیی یەكێتی سزادانی لاهور شێخ جەنگی و چوار سەركردایەتییەكەی پەسەند كرد

05-11-2021 12:40

پەرەگراف

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە كۆی دەنگ بڕ‌یارەكانی بافڵ تاڵەبانیی هاوسەرۆكی بۆ سزادانی لاهور شێخ جەنگی و چوار ئەندام سەركردایەتییەكەی یەكێتی پەسەند كرد، ئەمە بەپێی میدیای فەرمیی یەكێتی.

میدیای فەرمیی یەكێتی دەڵێت "مەكتەبی سیاسی بە كۆی دەنگ بڕ‌یارەكانی هەڤاڵ (بافڵ جەلال تاڵەبانی) پەسەند كرد كە تایبەت بوو بە دەركردنی هەریەك لە (لاهور جەنگی بورهان، ژینۆ محەمەد، شادمان مەلا حەسەن، ئاڵا تەحسین حبیب ) و هەڵپەساردنی هەڤاڵ ( ئاراس جەنگی بورهان ) بۆ ماوەی شەش مانگ".

ئاماژە بەوە كراوەكە كە "بڕ‌یارەكان پەسەند كران دوای تەواوبوونی ماوەی تانەلێدان و سەرجەم ڕێكارە پەیڕ‌ەوییەكان و بڕ‌یارەكان حكومی كۆتاییان وەرگرت بەپێی پەیڕ‌ەوی ناوخۆی ( ی.ن.ك)".