
پەرەگراف
مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، سەردانی جەلالی سام ئاغا كەسایەتی دیارو سەرۆكی پێشووی دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی کۆمەڵ، بە یاوەریی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبەکەی، سەردانی ماڵی جەلالی سام ئاغای كرد لە گردی سەرچنار لە سلێمانی، پێكەوە گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سیاسی كوردستانو عێراقو ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانی 10ی ئۆكتۆبەری پەرلەمانی عێراق كرد.
جەلالی سام ئاغا كەسایەتییەكی دیارەو لە ماوەی ئەركو لێپرسراوێتییەكانیدا لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵیدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە.
لەسەردەمی سەرۆكایەتی جەلالی سام ئاغادا دیوانی چاودێری دارایی 2 هەزارو 720 ڕاپۆرتی لەسەر گەندەڵیو سەرپێچی یاسایی ئامادەكردووە، بەدەر لەو ڕاپۆرتانەش، هەرلەو سەردەمەدا دیوان 86 كەسی لە گەورە بەرپرسان لەسەر گەندەڵیو سەرپێچی یاساییو ئیداریی داوە بە دادگاو داواكاری گشتیی كە زۆربەیان بەرپرسانی باڵای حكومەت بوون.