شەشەم حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار كرا

04-03-2020 09:59


پەرەگراف

تەندروستی سلێمانی تۆماركردنی شەشەم حاڵەتی كۆرۆنای ڕایگەیاندو دەڵێت: باری تەندروستیی ناجێگیرە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: تووشبووەكە كەسێكی بەساڵاچووەو باری تەندروستیی ناجێگیرە.

وەزارەتی تەندروستی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك دەڵێت: ئەو كەسە دوای نەخۆش كەوتنی و سەردانی پزیشك گومانی لێكراوەو دواتر لە پشكنین دەرچووە كە تووشبووی كۆرۆنایە.