پەرەگراف
حکومەتی ھەرێم تەئکید لەوە دەکاتەوە کۆچبەرانی کورد بوونەتە قوربانیی ده‌ستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی و سوودی ماددی، دەڵێت: هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌م دۆخه‌یان قۆستووهتەوە بۆ له كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن.
"سەرەنجام هەموو ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه ئەو پڕوپاگه‌ندانه دوورن لە ڕاستییەوە" جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا وادەڵێت.
وتەبێژەکەی حكومه‌ت، دووپاتی دەکاتەوە هه‌موو ههوڵێكیانداوەو درێغی ناكەن له گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانەی كه له‌سنووری بیلاڕووسیا گیریان خواردووه، و بە ئەرکی خۆیانی دەزانن هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بکەن و بە گەرمی پێشوازی لە گەڕانەوەیان بکەن.
حکومەتی هەرێم سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی هه‌موو ئەو لایەنانە دەکات کە هاوكار بوون و ھاوکار دەبن لە گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبه‌رانەی کەبەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان.
زیاتر لە هەفتەیەكە كۆچبەران کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کردستانن و زیاتر لە نیوەیان ژن‌و منداڵن، لەناو دارستانەكانی سەر سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندادەمێننەوەو لە كەشێكی زۆر ساردی خوار پلەی سفری سەدیی، بەبێ خواردن‌و خواردنەوەی پێویست، شەو وڕۆژ بەڕێدەكەن.
حكومەتی عێراق ئامادەكاریی كردووە بۆ گەڕانەوەی كۆچبەران بە خواستی خۆیان، بۆ ئەوەش ڕۆژی پێنج شەممە یەكەم گەشتیان بۆ ڕێكدەخرێت، حكومەتی هەرێمیش ئامادەیە هاوكاریی ئەو كۆچبەرانە بكات كە دەیانەوێت بگەڕێنەوە.