گۆڕان بۆ دروستکردنی دەستەی بەڕێوەبردن گفتوگۆ لەگەڵ ناڕازییەکان دەست پێ دەکات

17-11-2021 09:29

پەرەگراف

جڤاتی گشتی و نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، پڕۆژەی دروستکردنی دەستەی بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکەیان پەسەندکرد، بۆ دیاریکردنیئەندامانی ئەو دەستەیەش، هەر دو جڤات گروپێکی پێنج کەسییان ڕاسپارد کە هەستن بە گفتوگۆی راستەوخۆ  لەگەڵ ناڕازییەکان.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی ھاوبەشی ئەمڕۆی ئەو دوو جڤاتەی گۆڕان، دەستەکە بۆ ماوەیەکی کاتیی دروست دەکرێت و ئەرکەکانیبریتی دەبێت لە ئیدارەدانی بزوتنەوەکە و پێداچونەوە بە گوتاری سیاسی و میدیایی و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتیمانی. ‎

دەقی راگەیەندراوی کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی و گشتی بزوتنەوەی گۆڕان

‏‎ئەمڕۆ چوارشەمە ١٧ی١١ی٢٠٢١، هەردو جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی دوا پێشهاتە سیاسی وئابوریەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەڵوێستەکردن لەسەر پرسی کۆچی گەنجان و هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوروپا و، دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە.

‏‎سەرەتا گفتوگۆ کرا لەسەر دوا پەرەسەندەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و ھەرێم، بەتایبەت دیاردەی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان کە لەسەرسنوری وڵاتی بلاروسیا- پۆڵەندا لە دۆخێکی نەخوازراو و نادڵنیاییەکی زۆردا ئەژین. راستیەکی بەڵگە نەویستە، کە بە ھەند وەرنەگرتنیپاکێجەکانی  چاکسازی بزوتنەوەی گۆڕان و هەوڵە بەردەوامەکانی لە پێناو گۆڕانکاریکردن لە شێوازی ڕێکخستن و دابەشکردنی داهات وسامانی گشتی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، هەروەها  فراوانبونی تۆڕەکانی گەندەڵی و لاوازی و کەمی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانھۆکاری بنەڕەتین لە نەمانی متمانەی هاوڵاتیان بە دەسەڵات و سەرھەڵگرتنی سەدان گەنج و لاو و ھاونیشتیمانی، لە کاتێکدا ئەم کوتلەمرۆییە سامانێکی مرۆیی گرنگن بۆ گەشەپێدانی ژیانی سیاسیی و پێشخستنی وڵات.

‏‎بزوتنەوەن گۆڕان جەخت لەسەر ئەنجامدانی چاکسازیەکی ڕیشەیی لە شێوازی دابەشکردنی داهات، فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری،باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکاتەوە. ھاوکاتیش بەکارھێنانیھەمو توانا سیاسیی و ئیداری و کارگێڕی و مرۆییەکان بۆ رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانەی کە لەسەر سنوری بلاروسیا-پۆڵەندا گەمارۆدراون وتا ژیانیان لە مەترسی ڕزگاربکرێت.

‏‎بەشێکی تری کۆبونەوەکە، پەیوەست بو بە دۆخی رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان. بۆ ئەو مەبەستەش ھەردو جڤاتی نیشتیمانی و گشتیدیدگایەکی هاوبەشیان پێکەوە گەڵاڵەکرد بۆ خۆڕێکخستنەوە و بەخۆداچونەوەی بزوتنەوەکە و، راگەیاندنی ئاشتەوایی گشتی لەگەڵ ھەمو ئەوکەس و ھەڵسوڕاو و گۆڕانخواز و دەنگدەرانەی کە پێشتر کاریان لەگەڵ گۆڕان کردوە و ئێستا بە ھەر ھۆکارێک دوورکەوتونەوە.

‏‎لە دواین تەوەریشدا، پڕۆژەی دروستکردنی دەستەی بەڕێوەبردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە لایەن هەردو جڤاتی نیشتیمانی و گشتیەوە پەسەندکرا، کە بۆ ماوەیەکی کاتی دروست دەکرێت و ئەرکەکانی بریتی دەبێت لە ئیدارەدانی بزوتنەوەکە و پێداچونەوە بە گوتاری سیاسی ومیدیایی و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتیمانی. بۆ دیاریکردنی ئەندامانی ئەو دەستەیەش، هەر دو جڤات گروپێکی پێنج کەسیان ڕاسپارد کە هەستن بە ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ  لەگەڵ ئەو ھەڵسوڕاوە دیارانەی کە ئامادەن لە قۆناغی خۆڕێکخستنەوەیگۆڕاندا لە بزوتنەوەکەدا کار بکەن.