پەرەگراف
ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە چەمچەماڵ ڕوویداو بەهۆیەوە شەش كەس گیانیان لەدەست داو كەسێكی دیكەش برینداربوو، بەوتەی تەندروستیی چەمچەماڵ بۆ پەرەگراف.
شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بۆ پەرەگراف، وتی، ڕووداوەكە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە لە بەرزاییەكانی بانی مەقان لەسەر ڕێگای سەرەكی كەركووك-سلێمانی.
وتیشی "ڕووداوەكە لەجۆری پێكدادان بووە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و بارهەڵگرێكی تانكەردا، بەهۆیەوە شەش هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، دوو منداڵ و سێ پیاو و یەك ئافرەتن".
وتەبێژەكەی تەندروستی چەمچەماڵ، ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆتۆمبێلی ئەمبولانس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كراوە بۆ گواستنەوەی قوربانییەكان، بریندارەكە شۆفێری تانكەرەكە بووە.
قوربانییەكان سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی ناحیەی قەرەهەنجیرن، تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی دەكرێن.
ئهم ڕووداوه لهكاتێكدایە ئهمڕۆ سێیهم یهكشهممهی مانگی نۆڤهمبهرهو ڕۆژی جیهانی قوربانیانی ڕوداوهكانی هاتووچۆیه لهسهرتاسهری جیهان.