پەرەگراف
دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی سوورن لەسەر ئەوەی کەسانێک لەناو خۆپیشاندانی خوێندکاراندا بوون کە ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکەیان گۆڕیوە بۆ توندوتیژی و بە مەبەستی تێکدان ئەو کارەیان کردووە، ھەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەست پێ دەکەن.
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنیی بۆ پەرەگراف وتی "ھێزە ئەمنییەکان دەستیانکرد بە دەستگیرکردنی ئەو کەسە تێکدەرانەی کە داواکاریی خوێندکارانیان بەکارھێنا بۆ تێکدانی شارو شێواندنی شەقام و بیناو باڵەخانەکان".
سەرچاوەکە وتیشی "ئەوانەی دەستگیر دەکرێن خوێندکارنین و تێکدەری خۆپیشاندانەکان بوون"، زانیاریی زیاتری لەبارەی ژمارەی ئەوکەسانەو ناسنامەو ئەو بەڵگانە ئاشکرا نەکرد کە لەبەردەست ھێزە ئەمنییەکاندان لەوبارەیەوە.
ھاوکات لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەڵێت "تێكدانی ئارامی و جوڵەی ژیانی خەڵك بەهیچ جۆرێك رێگەپێدراو نیەوهێڵی سوورە، سەرپێچیكاران رووبەڕووی توندترین سزای یاسایی دەبنەوە".
لیژنەی ئەمنیی، دەشڵێت "خۆپیشاندان بەشێوازێكی ئارام و شارستانانیانە دیوێكی جوانی كایەكانی دیموكراسیە، رێز لەداواكانیخوێندكاران دەگرین، پەیامەكانیان گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی هەڕەمی دەسەڵاتی رەسمی حكومەت، هێزە ئەمنیەكان رێنمایی پێویستكراون كە بەوپەڕی رێزەوەو مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەرە راستەقینەكان بكەن".
ئەوە لەکاتێکدایە پۆلیسی سلێمانی، دوێنێ لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی خۆپیشاندانی دوێنێ، وتی "ههندێك له ئامادهبووانی خۆپیشاندانهكهكه بهپێی زانیارییهكانی بهردهست ئێمه گهیشتوهو بهڵگهی تهواومان لایه كه خوێندكار نین، دهستیانكرد به بهرد هاویشتن به ئاراستهی هێزیچالاكی مهدهنیو هێرشكردنه سهریان بهچهقۆو بۆكس خهنجهر".
لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم، ئەمڕۆ خوێندكاران خۆپیشاندانی بەرفراوانیان ئەنجام دا. جەختیان كردەوە كە دەرماڵە مافێكی سەرەتایی خۆیانە و هیچ پاساوێك بۆ پێنەدانی لەلایەن حكومەتەوە نەماوە.
هێزە ئەمنییەكان توندوتیژیی زیاتریان بۆ دامركاندنەوەی ناڕەزایەتییەكان بەكار هێنا بە تایبەت لە سلێمانی، ژمارەیەك خوێندكار بریندار ودەستگیر كران، بەشێک لە خۆپیشاندەرانیش بە تووندی ھێرشیان کردەسەر پۆلیس.
گرتەی ڤیدیۆیی شەقهەڵدان لە سەری خوێندكارێك لەلایەن بەرپرسێکی ئەمنییەوە لە خۆپیشاندانی سلێمانی، كاردانەوەی توندی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بەدوادا هات.