حكومەت لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاریدا

24-11-2021 01:36
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران. وێنە؛ ئەژی عومەر

پەرەگراف 

کەمێک پێش ئێستا، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان رەزامەندیدا لەسەر خەرجكردنی منحەیەک بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ داخوازییەکانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بە وتەی سەرچاوەیەکی باڵا بۆ پەرەگراف.

ھێشتا دیارنییە ئەو بڕیارەی حکومەت خوێندکاران ڕازیی دەکات و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانیان دەھێنن یان نا، بەوپێیەی حکومەت بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەی نەداوە کە داواکاریی سەرەکی خوێندکارانە، تەنھا بودجەیەک بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخاندەکرێت بۆداخوازییەکانی خوێندکاران کە بڕو وردەکارییەکەی ھێشتا ئاشکرا نییە.

ئەو بڕیارەی حکومەت دوای ئەوەھات ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی چوارەم لەسەریەک، خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان لە چەند شارێک بەردەوام بوون لە خۆپیشاندان، ھێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی بە گازی فرمێسکڕێژ ڕوبەڕویان بوونەوەو ژمارەیەک خوێندکار تەندروستییان تێکچوو.