ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتی ھەرێم؛ باسی دەرماڵە ناکات

24-11-2021 05:19

پەرەگراف

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوکردەوەو باسی دەرماڵەی خوێندکاران ناکات کە چوار ڕۆژە خۆپیشاندانی بۆ دەکرێت، تەنھا دەڵێت: بڕیاردرا بە تەرخانکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ باشترکردنی بارودۆخی بەشە ناوخۆییەکان و دۆخی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان.

"ئەنجومەنی وەزیران، بە توندترین شێوە ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو بێ ڕێزی و سووکایەتییە دەکات کە لە لایەن هەندێک کەسەوە بەرامبەر پیرۆزییەکانی هەرێم و ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرا، ڕێکاری یاساییش بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم سووکایەتییە دەگرێتەبەر، هەروەهاپەلاماردان و سووکایەتیکردن بە هێزە ئەمنییەکان و ئەنجامدان و تێکدان و وێرانکاری دامەزراوەکانیش، سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات".

دەقی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نۆڤێمبەری 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکیئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە .

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان کرد، کە ساڵانە لە 25ینۆڤێمبەر، لە جیهان و هەرێمی کوردستان یادی دەکرێتەوە. سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەمووهەوڵێک دەخاتەگەڕ لە پێناو نەهێشتنی هەموو جۆرە توندوتیژییەک، بەتایبەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان، هەروەک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمجەخت لە پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان کراوەتەوە .

پاشان سەرۆکی حکومەت ، باسی لە گرنگیی بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ( دایەلۆگی مەنامە 2021 ) کرد کە لەڕۆژانی 19- 21 ی نۆڤێمبەری 2021 لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین بەڕێوەچوو. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە وەدا کە بەشداری هەرێمیکوردستان، جەختکردنەوە بوو لە ڕۆڵی گرنگیی هەرێم وەک فاکتەرێکی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا .

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیامیهەرێمی کوردستان بۆ لایەنە سیاسییەکان کرا، کە پێویستە دایەلۆگێکی هێمنانە لە نێوان لایەنەکاندا بکرێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتیوڵات، ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە بایەخی یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا کردەوە لە پێناوی دابینکردنی ماف وشایستەدەستوورییەکانی هەرێم.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، بابەتی ناڕەزایی قوتابیان وخوێندکارانی زانکۆ وپەیمانگاکان تاووتوێ کرا ، کە ئارام محەمەد قادر وەزیریخوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی، پوختەی بابەتەکەی خستەڕوو بۆ ئەنجومەن، لە دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدابە تەرخانکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ باشترکردنی بارودۆخی بەشە ناوخۆییەکان و دۆخیقوتابیان وخوێندکارانی زانکۆ وپەیمانگەکان ، ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای جەختکردنەوە و ڕاسپاردنی هێزەکانی چالاکی مەدەنی بۆزامنکردنی مافی خۆپیشاندانی هێمنانەی قوتابیان وخوێندکاران بۆ داواکردنی مافەکانیان دوور لە توند وتیژی، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنیوەزیران، بە توندترین شێوە ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو بێ ڕێزی و سووکایەتییە دەکات کە لە لایەن هەندێک کەسەوە بەرامبەر پیرۆزییەکانیهەرێم و ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرا ، ڕێکاری یاساییش بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم سووکایەتییە دەگرێتەبەر، هەروەها پەلاماردان وسووکایەتیکردن بە هێزە ئەمنییەکان و ئەنجامدان و تێکدان و وێرانکاری دامەزراوەکانیش، سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات.

بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک دەربارەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنیکێشەی کۆچبەران لە سنوورەکانی بێلارووس و پۆڵەندا و گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ هەرێمی کوردستان کە لە لایەن سەفین دزەییسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە خرایەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای دەستخۆشی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ولایەنە پەیوەندیدارەکان، جەختی کردەوە لە بەردەوامیی بەھاناوەچوونی ئەو کۆچبەرانە وئاسانکاریی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ هەرێم،لە هەمانکاتدا جەختکرایەوە لەوەی وەزارەتی ناوخۆ، لێکۆڵینەوە و ڕێکاریی قانونی بگرێتەبەر لەبەرامبەر ئەوانەی کە ئەم بارودۆخەیانقۆستووەتەوە و بازرگانی دەکەن بە ژیان و سەلامەتی کۆچبەران.

بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی گشتگیر بوو لە لایەن عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنیژینگە لە هەرێمی کوردستان کە تێیدا بارودۆخی ژینگە لە هەرێم خرایەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای جەختکردنەوە لە بایەخی ژینگە بەهەموو پێکهاتەکانیەوە، کە پرسێکی نێودەوڵەتيی گرنگە وجێی بایەخ وگرنگی حکومەتی هەرێمیشە، بۆیە گشت وەزارەتەکانی ڕاسپارد کەهاوکاری دەستەی پاراستن وچاککرنی ژینگە بکەن بۆ ئەو پێشنیاز و پڕۆژانەی لە لایەن سەرۆکی دەستەوە لە کۆبونەوەکەدا خرانەڕوو ،بڕیاردرا ئامادەکاریی پێویستیش بکرێت بۆ سازدانی کۆنفرانسێکی زانستیی فراوان وگشتگیر بۆ پەرەپێدانی ژینگە لە هەرێمی کوردستان.