بارزانی تەئکید لە پاکیی ھەڵبژاردنەکەی عێراق دەکات و ھۆشداریی دەدات لە دەستکاریکردنی دەرئەنجامەکانی

27-11-2021 05:54

پەرەگراف

مەسعود بارزانی ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ڕابردووی عێراق بە "سەرکەوتوو و پاک" لەقەڵەم دەدات و ھۆشداریی دەدات لە دەستکاریکردنیدەرئەنجامەکانی.

ئەو وتانەی بارزانی لەمیانی کۆبوونەوەیدا بووە لەگەڵ جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان  لە عێراق.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ھەوڵەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگەینێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی ھەڵبژاردن، جەختی لەوە کردەوە کە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ڕابردووی عێراق ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو و پاک بووە،ئەوەشی خستەروو کە ئەو دەرئەنجامە بەراییانەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراوە دەرخەری واقیعی سیاسیی عێراق و ویست و ئیرادەیھاووڵاتیانە.

"پێدەچێت ھەوڵێک ھەبێت بۆ دەستکاریکردنی ئەو دەرئەنجامانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراون و بە دڵنیاییشەوە ھەر جۆرەدەستکارییەک گرفتی لێ دەکەوێتەوە و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە" مەسعود بارزانی وای گوتووە.

ئەوە لەکاتێدایە لایەنە دۆڕاوەکانی ھەڵبژاردنەکە کە لایەنەکانی حەشدی شەعبین بەتایبەت ھاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی ھادی عامری،سوورن لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکەو داوای ھەڵوەشانەوەی دەکەن، ئەو لایەنانە ڕەخنە تووند لە پلاسخارت دەگرن وپێیانوایە "ڕۆڵی خراپی ھەبووە" لە پڕۆسەکەدا.