ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەو ٢٠٠ ملیارەکەی بەغداد

18-12-2021 06:09

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی ھەرێم ڕایگەیاند، بەغداد تا ئێستا ٢٠٠ ملیار دینارەکەی نەناردووە، بۆئەوەی مووچەی ئەو وەزارەتانەی دابەشنەکراوە لەوەزیاتر دوانەکەوێت بڕیاریاندا لە داهاتی مانگی (2021/12) خەرج بکرێت.

"بەداخەوە وەزارەتی دارایی عێراق (200 ملیار)  دینارەکەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا، هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵی (2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری  بناردایە، بەڵام بۆ مانگی(2021/11) تا ئەمرۆ (2021/12/18) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە" وەزارەتی دارایی لەڕوونکردنەوەیەکدا وادەڵێت.

دەشڵێت "بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لەداهاتی مانگی (2021/12) خەرج بکرێت".