زیاتر لە چوار ملیۆن گەشتیار ئەمساڵ ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان

31-12-2021 12:03
گەشتیاران لە ھاوینەھەواری بێخاڵ. وێنە؛ پەرەگراف

پەرەگراف

زیاتر لە چوار ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە لە ساڵی ٢٠٢١دا، زۆرینەیان بۆ ھەولێر بووە کە لەسەدا ٤٨ی کۆی گەشتیاران چوونەتە پایتەخت.

دەستەی گەشتوگوزار ئاماری گەشتیارانی بڵاوکردەوە، لە تەواوی ساڵی ۲۰۲۱دا چوار ملیۆن و ٩٣ ھەزارو ٨٨٨ گەشتیار سەردانی ھەرێمیان کردووەو زۆرینەیان لە ناوچەکانی خواری عێراقەوە هاتوونەت.

پارێزگای هەولێر لە پلەی یەکەمی سەردانی گەشتیاراندا دێت و لەسەدا ٤٨ی گەشتیاران سەردانیان کردووە کە ژمارەیان یەک ملیۆن و 975 هەزار گه‌شتیار بووە.

پاشان پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە پلەی دووەمدان و ڕێژەی %34ی گەشتیاران سەردانیان کردووە کە یەک ملیۆن و 375 هەزارگەشتیار بوون.

دواتریش پارێزگای دهۆک لە ڕیزبەندی سێیەمدایە بە ڕێژەی %18 گەشتیاران سەردانیان کردووە کە دەکاتە 754 هەزار گەشتیار.