سێ داواکراو ڕوبەڕوی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دەبنەوەو شەڕەتەقە ڕوودەدات

01-01-2022 11:26

پەرەگراف

ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی ھەوڵی دەستگیرکردنی سێ داواکراوی بە ڕەگەز عەرەب دەدەن، بەڵام داواکراوەکان ڕوبەڕویان بوونەوەو شەڕەتەقە ڕوویداو کەسێکیان بریندارە.

یاسین سەمیع وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند "ھێزەکانی ئاسایش بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێک چونەتە گەڕەکی راپەڕین، ئەوکەسانە روبەڕویان بوونەتەوەو شەڕە تەقە لەنێوانیاندا رویداوە".

"داواکراوەکان هەرسێکیان بەڕەگەز عەرەبن و لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون و دوای ئەوەی روبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوەو هەوڵی دەربازبوونیان داوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون" وتەبێژی ئاسایش وادەڵێت. 

دەشڵێت "لەئەنجامی روبەڕوبونەوەی ئەوکەسانە لەگەڵ ھێزەکەی ئاسایشدا کەسێکیان لێ بریندار کراوەو براوەتە نەخۆشخانەی شارو لەئێستادا دەستبەسەرە".

وتەبێژەکەی ئاسایش زانیارییەکی نەخستووەتەڕوو لەبارەی ناسنامەو تۆمەتی سەر ئەو کەسانەو ھۆکاری داواکردنیان لەلایەن دادگاوە.