ئاماری شەش ساڵی پەنابەرانی هەرێم و عێراق؛ ژمارەی قوربانییان چەندە؟

05-01-2022 09:06

پەرەگراف

بەپێی ئاماری ڕێكخراوێكی دیاری پەنابەران، لە ماوەی شەش ساڵدا نزیكەی 650 هەزار هاووڵاتیی عێراق و هەرێمی كوردستان لە وڵاتانی جیهان داوای مافی پەنابەرێتییان كردووە. هەروەها 512 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و بێسەروشوێن بوون.

دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارە و پەنابەران كە ڕێكخراوێكی دیاری پەیوەست بە كاری پەنابەرانە لە هەرێمی كوردستان، دەڵێت "649 هەزار و 273 هاووڵاتیی عێراقی لە ماوەی ساڵانی 2015 تا 2021، داوای مافی پەنابەرێتییان پێشكەشی وڵاتانی جیهان كردووە".

هەر بەپێی ئەو ئامارەی كە دەزگای لوتكە بڵاوی كردووەتەوە، لە ماوەی ئەو شەش ساڵەدا "296" كۆچبەری عێراقی گیانیان لەدەست داوە و "216"ی دیكە بێسەروشوێن بوون

نوێ‌ دەكرێتەوە...