ڕابیحە حەمەد: پارتی بەرژەوەندیی تەسكی خۆی بەسەر بەرژەوەندیی كوردستاندا فەرز كرد

10-01-2022 07:15

پەرەگراف- فەرمان سادق

ڕابیحە حەمەد، ئەندامی سەركردایەتی ‌و بەرپرسی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی، سەبارەت بە ڕێككەوتنی تاكلایەنەی پارتی لەگەڵ سوننە و سەدرییەكان، دەڵێت "پارتی بەرژەوەندیی تەسكی خۆی فەرز كرد و سیناریۆی 2018 دووبارە بووەوە". جەختیش دەكاتەوە كە "كاندیدی یەكەمی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار، بەرهەم ساڵحە".

بەرپرسی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی لە گفتوگۆیەكی تایبەتدا لەگەڵ پەرەگراف دەشڵێت "لەگەڵ پارتی ڕێككەوتبووین بە یەك تیم لە بەغداد گفتوگۆ بكەین، بەڵام پارتی بەرژەوەندیی تەسكی خۆی بەسەر بەرژەوەندیی كوردستاندا فەرز كرد، ئێمە نەمانویست ببین بە بەشێك لە ململانێَی باڵەكانی شیعە".

دەقی گفتوگۆی پەرەگراف لەگەڵ ڕابیحە حەمەد، ئەندامی سەركردایەتی ‌و بەرپرسی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی