پەرەگراف
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا چیتر مووچەی پەرلەمانتاری وەرنەگرێت، بەھۆی ئەو ڕێگرییەی لێی دەکرێت کە مومارەسەی کارەکەی بکات.
ھیمداد شاھین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڕیارەکەی ڕاگەیاندو لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "وه‌ك هه‌مووان ده‌زانن به‌ڕێز د. كازم فاروق له‌پاڵ هاوڕێكانی له په‌رله‌مانی کوردستان یه‌كێك بوو له په‌رله‌مانتاره به‌هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵام ده‌بینین له‌ئێستادا و له‌لایەن هه‌ردوو حیزبی حاكمه‌وه كه پارتیی و یه‌كێتییه ناهێڵن به‌ڕێزیان موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی خۆی بكات و به‌شداریی له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا بكات".
ڕۆژی 31ی 3ی 2021 له‌كۆبونه‌وه‌یەکی په‌رله‌مانی كوردستاندا، دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه نەدرا کازم فاروق له‌سه‌ر پرسی موچه قسه بكات، پێڵاوه‌كانی داكه‌ندو فڕێیدایه سته‌یجی به‌رده‌م ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
دوای ئەوە، زۆرینەی پەرلەمانتاران دەنگیان بەوەدا کە تا كازم فاروق به‌فه‌رمی داوای لێبوردن نه‌كات، رێگه‌ی پێ‌نادرێت به‌شداریی هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان بكات، لەوکاتەوە بێبەش کراوە لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان.
"ئێمه وه‌كو جوڵانه‌وه‌كه پێمانوایه هەرچەندە ئەو کارە بەدەرە لە ویستی ئێمە و خودی پەرلەمانتارەکە، بەڵام لە هەمانکاتدا پێمانوایە چیتر وه‌رگرتنی مووچه‌ی په‌رله‌مان بۆ ئه‌م به‌ڕێزه درووست نییه چونكه به‌هۆی ڕێگریكردن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه ناتوانێ وەک پێویست نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و ده‌نگانه بكات كه پێیدراوه" وتەبێژی نەوەی نوێ وادەڵێت.
ھیمداد شاھین دەشڵێت "بۆیە بەرێزیان بڕیاریان داوە کە چیتر مووچەی پەرلەمانتاری لە پەرلەمان و دەزگاکانی حکومەت وەرنەگرن، کە ئەم هەڵوێستەی جێگای ڕێز و تەقدیرە و بە پێیوستمان زانی هەموو لایەک ئاگادار بن".