پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار وەڵامی یەکێتی دەداتەوە

24-01-2022 12:22

پەرەگراف

پارتی بە فەرمی وەڵامی یەکێتی دەداتەوەو ئەوە دووپات دەكاتەوە كە پۆستی سەرۆککۆمار ئیستحقاقی گەلی كوردستانە و تەنیا موڵكی لایەنێك یان كەسێكی دیاریكراو نییە.

"هەر بەپێی ئەو بنەمایەش دەبێ تەنیا كاندیدێك دیاری بكرێت كە ڕەزامەندی و پاڵپشتیی هەموو لایەنە كوردستانییەكانی لەسەر بێت، بەڵام یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەردەوام بوو لەسەر پێداگریی خۆی بۆ كاندیدكردنی كەسێك ئەویش لە دەرەوەی ڕەزامەندیی ناوماڵی كوردی و پۆستی سەرۆككۆماریشی وەك ئیستحقاقێکی تەواو حزبی سەیر كردووە و لە ڕوانگەیەكی تەواو حزبییانە كاری بۆ كردووە نەك نیشتمانیانە"، وتەبێژی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا وادەڵێت.

مەحمود محەمەد دەشڵێت "پێویست بوو یەكێتیی نیشتمانی لەبارەی بابەتی سەرۆككۆمار و یەكڕیزیی ناوماڵی كوردی، وردتر و نیشتمانی ترهەڵسوكەوتی كردبا، دەبێ بەرپرسیارێتیی دۆخی ئێستا و دواتری ئەو لێكترازانەی هاتووەتە كایەوە، لە ئەستۆ بگرێت".

دەقی ڕاگەیەندراوێك لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

بەیاننامەكەی ڕۆژی یەكشەممە (٢٣ـی كانوونی دووەم)ی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەبارەی پارتیمان وڕەوشی سیاسیی و پرسی سەرۆككۆمار هەندێ بەلاڕێدابردن و بێ ئینسافی تێدا بوو. بۆیە بە باشی دەزانین ڕای گشتیی كوردستان لەڕاستی و دروستیی بابەتەكان ئاگادار بكەینەوە.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆك بارزانیشاندێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە مەبەستی گەڵاڵەكردنی هەڵوێستێكی هاوبەش و یەكخستنی ناوماڵی كوردی و دروستكردنی شاندێكیهاوبەش بۆ بەغدا و لەپێناو چەسپاندنی داوا ڕەواكانی گەلی كوردستان، سەردانی هەموو لایەنە كوردستانییەكانی كرد. هەر لەسەر ئەوبنەمایەش بوو كۆبوونەوەی نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی بەسترا و لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بافلتاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كرد. ئامانجی سەرەكیی ئەو كۆبوونەوانە ئامادەكردنی بەرنامەیەكی كوردستانی بۆ دیدی هاوبەش بەرانبەرداهاتووی عێراق و داوا ڕەواكانی گەلی كوردستان و تێكڕای پڕۆسەی سیاسی بوو.

ئێمە مەبەستمان بوو شاندێكی هاوبەشی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پێكبهێندرێت بەڵام بەداخەوە ئەوە سەری نەگرت و، لەپێناوبەدیهاتنی یەكڕیزی لەسەر پێكهاتنی شاندێكی هاوبەشی نێوان پارتی و یەكێتی ڕێككەوتین بۆ ئەوەی لێكتێگەیشتنە سەرەتاییەكان بگەنەقۆناغی ڕێككەوتنی سیاسی. بۆیەش شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی بە سەرۆكایەتیی عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیسەردانی بەغدایان كرد و زنجیرەیەك كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی ئەنجام دا. بەڵام بە داخەوە بۆمان ڕوونبووەوە كە نوێنەرانی یەكێتیی بەشدار لە شاندە هاوبەشەكە ڕوانگەیەكی ڕوونیان نییە و توانای بڕیاردانیشیان لەمەڕ پرسەكان نەبوو. جگەلەوەش بە بێ ئاگاداركردنەوەی پارتی لە شاندە هاوبەشەكە كشانەوە.

لەبارەی دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش كە پێویست بوو هەموو لایەك پابەندی هەنگاوە دەستوورییەكان بن، فراكسیۆنییەكێتیی نیشتیمانی سەرباری ئامادەبوونی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان، دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتییئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی جێ هێشت. هەر ئەوەش یەكەم هەنگاوی فراكسیۆنی یەكێتی بوو بۆ تێكدانی یەكڕیزیی لایەنەكوردستانییەكان لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لەبارەی بابەتی سەرۆككۆماریش دووپاتی دەكەینەوە كە ئەو پۆستە ئیستحقاقی گەلی كوردستانە و تەنیا موڵكی لایەنێك یان كەسێكیدیاریكراو نییە. هەر بەپێی ئەو بنەمایەش دەبێ تەنیا كاندیدێك دیاری بكرێت كە ڕەزامەندی و پاڵپشتیی هەموو لایەنە كوردستانییەكانیلەسەر بێت بەڵام یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان بەردەوام بوو لەسەر پێداگریی خۆی بۆ كاندیدكردنی كەسێك ئەویش لە دەرەوەیڕەزامەندیی ناوماڵی كوردیی و پۆستی سەرۆككۆماریشی وەك ئیستحقاقێکی تەواو حزبی سەیر كردووە و لە ڕوانگەیەكی تەواو حزبیانەكاری بۆ كردووە نەك نیشتیمانیانە.

پێویست بوو یەكێتی نیشتیمانی لەبارەی بابەتی سەرۆككۆمار و یەكڕیزیی ناوماڵی كوردیی وردتر و نیشتیمانیتر هەڵسوكەوتی كردبا و، دەبێبەرپرسیارێتیی دۆخی ئێستا و دواتری ئەو لێكترازانەی هاتۆتە كایەوە لە ئەستۆبگرێت.

 مەحموود محەمەد

گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢