دیندار زێباری دەڵێت: یەکەم ھەرێم و وڵاتین لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان دەخوێنینەوە

29-01-2022 05:03

پەرەگراف

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی ھەرێم، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ پەرەگراف، باس لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ھەرێم و پلانێکی چوار ساڵەی حکومەت دەکات بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ کە مەسرور بارزانی سەرپەرشتی دەکات.

پەرەگراف ئەوەی ڕوبەڕو دەکاتەوە کە ئەو بە "پیاوی ڕەتکردنەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان" ناو دەبرێت، بەڵام ئەو ڕەتی دەکاتەوەو دەڵێت: یەکەم ھەرێم و وڵاتین لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان دەخوێنینەوە.

زێباری دەشڵێت "ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی مافەکانی مرۆڤ لەھەرێم دەیان کەموکوڕییان تێدایە".

گفتوگۆكەی پەرەگراف لەگەڵ دیندار زێباری