بارزانی دەستپێشخەرییەک دەخاتەڕوو و حەلبوسیی و نێچیرڤان بارزانی دەنێرێتە لای سەدر

31-01-2022 10:05

پەرەگراف 

مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەکی سیاسیی بۆ چارەسەری دۆخی عێراق دەخاتەڕوو، بۆ ئەو مەبەستە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسیی دەنێرێتە لای موقتەدا سەدر.

بارزانی لە پەیامێکدا دەڵێت "لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو".

"لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ وگرفتەكان ڕاوێژ بكەن" بارزانی وادەڵێت.

دەشڵێت "هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت".