تەرمی پێنج كۆچبەر گەڕێندرانەوە هەرێم و ڕادەستی كەسوكاریان كرانەوە

01-02-2022 10:33

پەرەگراف

تەرمی پێنج كۆچبەری دیكەی كورد لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان و ڕادەستی كەسوكاریان كرانەوە.

سێ لەو كۆچبەرانە دانیشتووی شاری كەركووكن و دایك و كچ و كچەزان بە ناوەكانی عەزیمە عوسمان لەدایكبووی ١٩٦٣، ئاشتی جوبرائیل لەدایكبووی ١٩٨٧، ڕاز كاروان لەدایكبووی ٢٠١٣.

دوو كۆچبەرەكەی تر خوشكن و خەڵكی قەڵادزێن بە ناوەكانی ئانیا لەدایكبووی ٢٠٠٨ و ئەژین لەدایكبووی ٢٠١٢

ئەمە لەكاتێكدایە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو تەرمی چوار كۆچبەری دیكەی هەمان ڕووداو گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان.

فەرمان سادق، پەیامنێری پەرەگراف، ڕاستەوخۆ لە فڕۆكەخانەی هەولێر ڕووماڵی هێنانەوەی تەرمەكانی كرد.

سەبارەت بە هۆكاری كۆچی ئەو هاووڵاتیانە، هەندێك لە كەسوكاری ئەو كۆچبەرانە بۆ پەیامنێری پەرەگراف وتیان كە "بۆ چارەسەری پزیشكی" و هەندێكی تریشیان بەهۆی "خراپیی دۆخی درایی"ـەوە كۆچیان كردووە.